ئەلیسا واز لە گۆرانی وتن دەهێنێت

رۆشنبیری 19/08/2019


تویتێكی ئەلیسا گۆرانی بێژی لوبنانی شەپۆلێك كۆمێنتی بەدوای خۆیدا هێناوە ، كەهەندێك لە هەوادارانی ئەلیسا داویان لێكردوە لەو بریارە پەشیمان بێتەوە و ژمارەیەكی دیكەش هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستوە دوور لە ژیانی هونەری.
رۆژی دووشەممە ئەلیسا لە تویتەر بڵاویكردبوە خۆی ئامادەكردوە بۆ بەرهەم هێنانی ئەلبومە نوێیەكەی كە دەیكات بە دواین ئەلبومی هونەری لە ژیانی هونەری خۆیداو واز لەگۆرانی وتن دەهێنێت.
ئەلیسا ئاشكرای كردوە رەوشی هونەری بە مافیایی كراوە و ئەو ناتوانێت لەو جۆرە كەشە خراپەدا كاری زیاتر بكات.
پاش بڵاوبونەوەی تویتەكەی كە زیاتر لە 13 ملیۆن فۆلۆی هەیە چەندین كۆمێنت لەسەر تویتەكەی بڵاوكرایەوە.
عمرو ئەدیب بێژەرلە تەلەفزیون میسر لە كۆمێنتێكدا نوسیبووی تۆ بەتەنها موڵكی خۆت نیت بەڵكوو تۆ موڵكی هەموو عەرەبی و رۆژە زێرینەكانت بەتوڕەیی لەدەست مەدە بەڵكوو چێژ لەسەركەوتنەكانت و خۆشەویستی ملیۆنەها كەس ببینە.
شەمس گۆرانی بێژی كویتی رایگەیاندوە تۆ گرنگترین هونەرمەندی لەجیهانی عەرەبیدا هەركەسێك پێچەوانەی ئەوە بڵێت راست ناكات.
ئەلیسا تەمەنی 46 ساڵە و ناوی راستەقینەی ئەلیسار خوری یە خاوەنی هەودارو جەماوەریەكی زۆرە ساڵی پار رایگەیاند دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی مەممك بوە و چارەسەری نەخۆشیەكەی بۆ كراوە.