دزیكۆ، بۆندەكەی لەگەڵ رۆما نوێكردەوە

وەرزش 19/08/2019

ئیدین دزیكوی یاریزانی هەڵبژاردەی بۆسنە و یانەی رۆمای ئیتاڵی كۆتایی بە هەمو ئەو دەنگۆیانە هێنا كە باس لە رۆیشتنی دەكەن بۆ یانەی ئینتەر میلان، دزیكۆ بۆ ماوەی سـێ‌ وەرزی تر بۆندەكەی لەگەڵ رۆما نوێكردەوە.
دزیكۆی تەمەن 33 ساڵ لە میركاتۆی ئەمساڵدا بەنیاز بوە پەیوەندی بەیانەی ئینتەر میلانەوە بكات، بەڵام بەهۆی خواستی زۆری ئیدارەی یانەی رۆما بۆندەكەی تا هاوینی 2022 نوێكردەوە.
لە لێدوانێكیشدا دزیكۆ رایگەیاند، لێرە هەمو شتێك ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر، وتیشی زۆر دڵخۆشم بەوە ماوەیەكی زیاتر بمێنمەوە لە یانەكەم.
دزیكۆ لە ئابی 2015 لە یانەی مانسیتیەوە پەیوەندی بە یانەی رۆماوە كردوەز بەشداری لە 179 یاریدا كردوەو 87 گۆڵی تۆمار كردوە ساڵی 2016 – 2017 گۆڵكاری خولی ئیتالی بوە.