زەریف:جموجۆڵەكانمان لە كەنداو پشتیوانی كردنە لە یاسا نێودەوڵەتییەكان

جیهان 20/07/2019



محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: جموجۆڵەكانمان لە كەنداو پاش دەستبەسەراگرتنی كەشتییكی گواستنەوەی نەوتی بەریتانی پشتیوانیكردنە لە یاسای دەریایی نێودەوڵەتی 
داواشی لە بەریتانیا كرد دەستبەرداری شۆڕكردنەوەی تێرۆری ئابوری ئەمریكا بێت.
زەریف لەتویتێكیدا لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە پێچەوانەی چەتەگەریەكانی جەبەل تارق جموجۆڵەكانمان لە كەنداوی فارس پشتیوانیكردنە لە یاسای دەریایی نێودەوڵەتی و ئێران پشتیوانی دەكات  لە ئاسایشی كەنداو گەرووی هورمز.
ئەمرۆ مورادوڵڵا عەفیفی بۆر بەرێوەبەری گشتی بەندەرو كەشتیوانی دەریایی پارێزگای هورمزكان بڵاویكردەوە هێزێكی دەریایی سەر بە سوپای پاسداران دەستییان گرتوە بەسەر كەشتییكی بەریتانی نەوت هەڵگردا پاش ئەوەی لەگەڵ بەلەمێكی راوكردندا پێكدادانیان كردوە 
وتیشی كەشتییە بەریتانیەكە بە پێچەوانەی رێرەوەكەوە سووڕاوەتەوەلە گەرووی هورمز  وبەر بەلەمێكی راوكردن كەوتوە.
وتیشی لە ئێستادا ئەو كەشتییە بۆ بەندەرعەباس گواستراوەتەوە تا لەلایەن پسپۆرانەوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن.
عەفیفی ئاشكرای كردوە كاستی كەشتیە بەریتانیەكە لە 23 كەس پێكهاتوون كە 18یان بەرەگەز هیندین و پێنجەكەی دیكەش هەڵگری رەگەزی جیاجیان.