ئەردۆگان هەڕەشەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەکات

جیهان 27/06/2019


سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەمەبەستی بەشداریكردنی لەكۆبونەوەی لوتكەی جی 20 سەردانی ژاپۆنی كردو وەڵامی چەند پرسیارێكی ڕۆژنامە نوسانی دایەوە.
ئەردۆگان ڕایگەیاند كە لەسەر پرسی ئێس 400 و فڕۆكەی ئێف 35 گەر لەگەڵ ئەمریكا نەگەینە ڕێكەوتن ئەوا ناچار دەبین لەدادگای نێو دەوڵەتی بەدوای مافی خۆماندا بگەڕێین.
ئەردۆگان ڕونیشیكردەوەكە ئێمە تەنها كڕِیارێكی ئاسایی نین ئێمە لەپڕۆژەی دروستكردنی ئێف35 هاوبەشی ڕاستەقینەین دەبێت ئەمریكا ئەوە بەباشی بزانێت.
هەر لەوەڵامی پرسیارەكانی ڕۆژنامەنوساندا ئەردۆگان دەڵێت با هەموتان ئەوە باش بزانن كە ئێمە بۆكڕینی ئەو فڕۆكانە لەئەمریكا بڕی 1 ملیارو 250 ملیۆن دۆلارمان وەك پێشەكی داوەتە ئەمریكا گەر پەشیمان بێتەوە ئەوا ئێمەش پارەی خۆمان دەوێتەوە گەرنا لەدادگای نێو دەوڵەتی سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین .