كۆنفرانسێكی هاوبەشى نێوان دوو شاری هەرێم و ئێران بەڕێوەدەچێت

رۆشنبیری 27/06/2019


چاودێر – تایبەت
ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفرانسێكی هاوبەشی ئەدەبی و كلتووری لەنێوان شاری پێنجوێن و مەریوانی هاوسنووری رۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكردووە .
ئەنوەر رەوشەنی، بەرپرسی فەرهەنكی ئەدەبی و كلتووری مەریوان، بە(چاودێر)ی راگەیاند: مەریوان و پێنجوێن، بەدرێژایی مێژوو هاوچارەنووس بوون و ئەوەش دەگەڕێتەوە  بۆ سەردەمی میرنشینەكانی ئەردەڵان و بابانەكان و تا دەگات بەئەمڕۆ پەیوەندییەكانیان بەردەوامە.
روونیشیكردەوە، لەئەنجامی نزیكبوونەوە و تێكەڵاوبوونمان بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی نێوان رۆشنبیرانی نێوان هەرێم و ئێران، بەتایبەتیش مەریوان و پێنجوێن، بڕیارمانداوە كە كۆنفرانسێك بكەین و ئامادەكارییەكانی بەرپرسانی پەیوەنیدار و ئیداری مەریوان و پێنجوێن دەسیتپێكردووە و تایبەت دەبێت
وتیشی "تەنانەت لەو سەردەمانەشدا كە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان دەوڵەتی پێشووی عێراق و ئێران بوو، هەردوولا وەك یەك، لەرابردوودا  رۆشنبیرو ئەدیبانمان لەپەیوەندی خۆیان بەردەوان بوون، بەنموونە كاتێك دەڵێن مامۆستا قانع ئەوەتا گۆڕەكەی ئێستا لەپێنجوێنە، بەڵام لەمەریوان ژیاوە و لەدایكبووە، هەروەها كاكە حەمەی ناری و  زۆر كەسی تر".