وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و تورکیا لە بارەگای ناتۆ

جیهان 26/06/2019



چاودێر:

لە کۆبوونەوەکەی وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار و وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت، مارک ئیسپەردا جەختکراوەتەوە لەسەر بەردەوامیدان بە دیالۆگی نێوان تورکیا و ئەمریکا.

بە پێی راگەیەندرێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئاکار و ئیسپەر لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ لە بارەگای رێکخراوەکە کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەی ئاکار-ئیسپەردا جەختکراوەتەوە لەسەر بەردەوامیدان بە دیالۆگی نێوان تورکیا و ئەمریکا و بیروڕا ئاڵوگۆڕکراوە لەسەر پرۆژەی F-35 و پرسی سووریا.

دوای دەستنیشانکردنی بە وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت ئەمە یەکەمجارە ئاکار و ئیسپەر کۆدەبنەوە، چاوەڕوان دەکرێت هاریکارییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و کێشەی سووریا و چەند پرسێکی دیکەی ئەمنی تاوتوێ بکەن. 

سەرچاوە: ئەنادۆڵو