حەسەن رۆحانی: ئەمریکا سەلماندی کە دانوستانی ناوێت

جیهان 25/06/2019


حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران رایگەیاند: سزا تازەکانی ئەمریكا بۆ سەر تاران نیشانەی بێ ئومێدبونی ئەمریكایە
رۆحانی لە وتەێكیدا ئەمرۆ سێشەممە بڵاویكردەوە: كۆشكی سپی دووچاری بیر كۆڵی هاتوە ،چونكە رۆژانە دووچاری كێشە دەبێت، وتیشی ئێران ئارامگرتنی ستراتیژی هەیە و لەهیچ شتێكیش سڵ ناكاتەوە وسزاكان شكست دەهێنن و كۆشكی سپی بیركۆڵە 
باسی لەوەشكرد سزاكانی سەر عەلی خامەنەئی بێ ئاكام دەبێت چونكە خامەنەئی هیچ پارەیەكی لە دەرەوەی وڵات نیە.
وتیشی ئەمریكیەكان سەلماندیان كە راستگۆ نین و دانوستانیان ناوێت.
سەبارەت بە فرۆكە بێفرۆكەوانەكەی ئەمریكاش رایگەیاند بە مووشەكی درووستكراوی ئێران پێكامان.
رۆژی دووشەممە رابردوو دۆناڵد ترامپ لەدژی خستنەخوارەوەی فرۆكەێكی بێفرۆكەوانی وڵاتەكەی بریاری دا بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر گەورە بەرپرسانی ئێراندا 
لەبەرامبەرداماجد تاخت رافانشی باڵیۆزی ئێران لەنەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: سزاكانی ئەمریكا رێز نەگرتنە لە یاسا نێودەوڵەتییەكان.