تائێستا ئەم زیان و سودانەی زەنجەفیلت زانیوە؟

تەندروستی 16/06/2019


چاودێر
زەنجەفیل لەوخۆراكانەیە كە زیاترین سودی تەندروستی هەیە چارەسەری چەندین نەخۆشی دەكات لێرەدا باسی چۆنێتی ئامادەكردن و ئەوسودانەی دەكەین كە بە لەشمان دەگەیەنێت .
•ژامارەیەكی زۆر وزە بەلەخش دەبەخشێت  .
•كاریگەری پۆزەتیڤی لەسەر كۆئەندامی هەرسكردن دەبێت  .
•چارەسەری لاوازی سوری خوێن دەكات  .
•چارەسەری گیرانی ملولەكانی خوێن دەكات  .
•لێدانەكانی دڵ رێكدەكاتەوە  .
•بەشێوەیەكی باش چارەسەری هەوكردن دەكات  .
•ئازار كەمدەكاتەوە .
•كۆئەندامی بەرگری بەهێزدەكات .
•ئەگەرەكانی توشبون بە نەخۆشی دڵ كەمدەكاتەوە . 
•خانە شێر پەنجەییەكان لەناودەبات .
•چارەسەری نەخۆشی شەكرە دەكات 
•كاری هەرسكردن و كردنە دەرەوەی پاش ماوەی خۆراك ئاساندەكات .
•بەشێوەیەكی باش ڤایرۆس و بەكتریای ناو لەش لەناودەبات .
•باشترین چارەسەرە بۆ سەرئێشە و چارەسەری پەتا و هەڵامەت دەكات .
بەڵام كۆمەڵێك كەس هەن كە خواردنی زەنجەفیل بۆ ئەوان زیانی هەیە و گونجاو نیە ئەوانیش بریتین لە:
ژنانی دووگیان
زەنجەفیل هەڵگری ماددەیەكی جوڵێنەری بەهێزە، كە دەتوانێت ببێتە هۆی پێنەگەیشتنی كۆرپەلە، ژنانی دووگیان بە تایبەت لە كۆتا مانگەكانی دووگیانییدا پێویستە دوور بكەونەوە لە خواردنی زەنجەفیل .
ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشیان زیاد بێت
زەنجەفیل ماددەیەكی خۆراكی بەهێزە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت كێشیان داببەزێنن، چونكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئیشتیها و لەناوبردنی چەوری، لە لایەكی ترەوە ئەو كەسانەی كە زۆر لاوازن دەیانەوێت قەڵەو ببن پێویستە دوور بكەونەوە لە خواردنی زەنجەفیل .
كەسانی تووشبوو بە نەخۆشییەكانی خوێن 
زەنجەفیل بۆ خێراكردنی سووڕی خوێن زۆر كاریگەرە، بەڵام بۆ كەسانێك كە نەخۆشی خوێنییان هەیە وەك نەخۆشی هیمۆفیلی، پێویستە دوور بكەونەوە لە خواردنی زەنجەفیل، چونكە ئەم ماددەیە ئەگەری هەیە نەخۆشییەكە خراپتر بكات .
ئەو كەسانەی دەرمان بەكار دەهێنن
ئەگەر تۆ لەو كەسانەی دەرمان بەكاردەهێنیت، پێویستە لە بەكارهێنانی زەنجەفیل خۆت بەدوور بگریت، چونكە ئەگەری هەیە كاریگەری خراپی لەسەر لەشت هەبێت .