پزیشكێك بوكەڵەی سێكسی وەك چارەسەر بۆ نەخۆشەكانی دەنوسێت

جیهان 12/06/2019


پزیشكی بواری سێكسی ئەمریكی ماریانا براندۆن ڕایگەیاندوە بۆ ئەو نەخۆشانەی كە توشی لاوازی سێكسی بون لەجیاتی چارەسەری كیمیاوی بوكەڵەی سێكسیان بۆ دەنوسم و بەپێی ئەو ئامارەی لای من هەیە نەخۆشەكانم سودێكی باشیان لێبینیوە.
پزیشكەكە دەشڵێت ئیتر كاتی ئەوە هاتوە هەمو نەخۆشییەك لەجیاتی ئەوەی بەمادەی كیمیای چارەسەر بكرێن با ڕێگەیەكی تر هەڵبژێرین وتاقیان بكەینەوە مەرج نیە ئەوانەی نەخۆش ئەكەون ئەسپرین و ئازارشكێن بخۆن ڕێگە چارەی تریش هەیە بۆ ئەوەی نەخۆشی پێ چارەسەربكرێت. 
ماریانا ڕونیشیكردۆتەوە سێكس كردن لەگەڵ بوكوڵەی سێكسی باشترین چارەسەر بۆ ئەوانەی توشی لاوازی سێكسی بون و لەهەمان كاتیشدا سودێكی زۆریشی هەیە بۆ ئەوانەی ئارەزوی سێكسیان زۆرە.
پزیشكەكە دەشڵێت كە سێكس كردن لەگەڵ بوكەڵەی سێكسی لەڕوی تەندروستیەوە زۆر گونجاوترە وەك ئەوەی سێكس لەگەڵ ئافرەتێكی نەخۆش بكەیت ، واتە هیچ كاریگەریەك ومەترسیەك لەسەر مرۆڤەكان دروست ناكات.