خولوسی ئاكار : هەمو شتێك تەواوبوەو سەربازەكانمان لەڕوسیا مەشق لەسەر بەكارهێنانی ئێس 400 دەكەن

جیهان 22/05/2019


وەزیری بەرگری توركیا خولوسی ئاكار لەمیانەی خوانێكی بەربانگدا لەئەنقەرە ڕایگەیاند كە هەمو شتێك سەبارەت بەكڕینی سیستەمی موشەكی بەرگری ئێس 400 لەگەڵ ڕوسیا كۆتایی پێهاتوە و سەربازەكانمان ناردۆتە ڕوسیا تا مەشق لەسەر بەكارهێنانی ئەو سیستەمە بكەن.
ئاكار سەبارەت بەكڕینی فڕۆكەی ئێف 35 ی ئەمریكی دەڵێت ئێستا توركیا 4 فڕۆكەی لە ئەمریكایەو لەمانگی تشرینی دوەمدا  ئامادەیە بۆ هاتنەوە بۆ نیشتیمان ، وتیشی فڕۆكەكان لەلایەن 48 ئەفسەرو پلەداری هێزی ئاسمانی توركیاوە چاودێری دەكرێت و هەركات گرژیەكانمان لەگەڵ ئەمریكا چارەسەركرد ئەوكات دەتوانین بیانهێنینەوە.
ئەم وتانەی وەزیری بەرگریی تورکیا لەکاتێکدایە کە ئەمریکا ٢ هەفتە مۆڵەتی داوەتە تورکیا تا لە کڕینی سیستمی موشەکی ئێس 400 پەشیمان بێتەوە.