سعید جەلیلی : داواكاریەكانی ئەمریكا كۆتایی نایەت بۆیە گوێیان لێناگرین

جیهان 22/05/2019


نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی  ئێران  سعید جەلیلی ڕایگەیاند كە داواكاریەكانی ئەمریكا زۆرن و كۆتاییان نایەت بۆیە ئێمە گوێیان لێناگرین وهەرچیەك لەبەرژەوەندی كۆماری ئیسلامی نەبێت ئێمە گوێی پێنادەین.
جەلیلی ڕاشیگەیاندوە كە دەسەڵاتتدارانی واشنتۆن ڕایانگەیاندوە كە ئامانجیان شەڕكردن نیە لەگەڵ ئێران بەڵكو گەشتنە بەڕێگە چارەی ئاشتی لەگەڵ ئێران بۆیە سەپاندنی ئەو هەمو سزا قورسە بۆ سەر ئێران لەلایەن تەنها كەسێكەوە جێگەی قبوڵكردن نیە.
جەلیلی دەشڵێت ئێمە هەر لەسەرەتای ڕێكەوتنی ئەتۆمییەوە باوەڕمان بە ئەمریكا نەبوە ، لەلایەك باسی ئاشتی ڕێكەوتن دەكات لەلایەكی ترەوە كەشتی فڕۆكە هەڵگرو هێزی سەربازی ڕەوانەی ناوچەكەدەكات خەڵكی توشی دڵە ڕاوكێ دەكات بۆیە ئێمە ئامادەكاری تەواومان كردوە لەئەگەری هەر ڕوبەڕوبونەوەیەك لەگەڵ ئەمریكا.