ئێران مەرجی دانوستانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگەیاند

جیهان 24/04/2019


سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران حەسەن ڕۆحانی  ئاشكرایكرد گەر ئەمریكا هەمو سزا ئابوریەكانی سەرئێران هەڵبگرێت و ئەو مەرجانەشی لەدەرەوەی یاسا نێودەوڵەتیەكانە لابەرێت ئەوا ئێمە ئامادەین دانوستان لەگەڵ ئەمریكادا بكەین.
ئەم لێدوانەی ڕۆحانی لەدوای ئەوە دێت كەسەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ سزا ئابوریەكانی بۆ سەر ئێران قورستر و چڕتر كردۆتەوەو هۆشداری داوەتە ئەو وڵاتانەی كەتاكو ئێستا لەلایەن ئەمریكاوە ڕێپێدراوبون بۆ بازرگانیكردن لەگەڵ ئێران و دەڵێت لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك نابێت بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بكەن هەر بەم هۆیەوە ئێران دەكەوێتە بارێكی نالەباری ئابوریەوە كە پێدەچێت بۆ دەرچونی لەم بارودۆخە واپێویست بكات كە داوای دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دەكات.