بەرپرسی سەرەكیی كردەوە تیرۆریستیەكانی سریلانكا خۆی كوشت

جیهان 24/04/2019


روان ڤیجیڤاردین، یاریدەیدەری وەزیری بەرگریی سریلانكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: رابەری گروپی "تەوحیدی میللی" و بەرپرس و نەخشەداڕێژەری سەرەكیی هێرشە تیرۆریستیەكانی چەند رۆژی رابردوی سریلانكا، لە ئوتێلی "شانگریلا" لە كۆڵۆمبۆی پایتەخەت خۆی كوشتوە.
ناوبراو، وردەكاریی چۆنێتی خۆكوشتنەكەی تیرۆریستەكەی ئاشكرانەبكردوە، بەڵام ئاماژەی بەوەكردوە، كە ژمارەی ئەنجامدەرانی هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوی وڵاتەكەی، نۆ كەس بون كە یەكێكیان ژنە.
لەچەند رۆژی رابردودا ژمارەیەك هێرشی تیرۆریستی لەكۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانكا لەچەند ئوتێل و كەنیسەیەكی ئەو شارە و هاوكات لەگەڵ جەژنی (قیامە)ی مەسیحیەكاندا، ئەنجامدران و بوە هۆی كوشتنی زیاتر لە 360 كەس و برینداربونی زیاتر لە 500 كەس.