بەوێنەوە : جۆرە سپڕایەك لەسەر جەستەی ڕوتی مرۆڤ دەبێتە جلوبەرگ

جیهان 24/04/2019

زانایەكی بواری تێكەڵكردنی مادەكان جۆرە سپڕایەكی بەرهەم هێناوە كە لەسەر جەستەی ڕوتی مرۆڤ دەبێتە جل وبەرگ .
وەك زاناكەدەڵێت كە پێش هەمو شتێك ئەوانەی دەیانەوێت بەكاری بهێنن دەبێت بەڕوتی لەسەر جەستەی خۆیان بەكاری بهێن و نابێت هیچ جۆرە پۆشاكێكیان لەبەر بێت .
زاناكەڕاشیگەیاندوە كە تەنها بەكڕینی قوتویەك لەو سپڕایە هاوڵاتیان دەتوانن ببنە خاوەنی ئەو جل وبەرگەی كە دەیانەوێت بیپۆشن ، وتیشی كە ئەو سپڕایە جۆرەها ڕەنگی هەیە و بەكارهێنەرانی ئەم جۆرە سپڕایە ئارەزویان لەچ ڕەنگێك بێت دەتوانن بەكاریبهێنن .
ئەمەش ڕێگایەكی ئاسانە بۆ دەستەبەركردنی هەمو جۆرە جلوبەرگێك بەكاتێكی زۆر كەم ، وە ئەوانەی كەسودمەندی یەكەمن لەم سپڕایە ئەو كچە مۆدێلانەن كە ڕۆژانە بەدەیەها پۆشاك دەگۆڕن و كار ئاسانی تەواویان بۆدەكات لەو بوارەدا.
شارەزاكە ئاماژەی بەوەش داوە كە هەر پۆشاكێك لەڕێگەی ئەم سپڕایەوە بەرهەم بێت دەتوانرێت بشۆرێت و وشك بكرێتەوە و جارێكیتر بەكاربهێنرێتەوە