پەروین بولدان هۆڵی پەرلەمان بەئەردۆگان چۆڵ دەكات

جیهان 23/04/2019


میدیاكانی توركیا ڕایانگەیاند كە لەبۆنەیەكی تایبەتدا ساڵیادی پەرلەمانی توركیاو ڕۆژی منداڵان  بەكۆبونەوەی هەمو پارتەكانی توركیا لەهۆڵی پەرلەمانی ئەو وڵاتە یادی كرایەوە.
میدیاكان ڕاشیانگەیاند كە لەسەرەتادا یادكردنەوەكە بەوتەكانی سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەستیپێكردو دواتر سەرۆك پارتەكانی تر هەریەكەو وتاری خۆیان بەبۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پەرلەمانی توركیا و ڕۆژی منداڵان پێشكەش كرد.
میدیاكانی ناو پەرلەمان دەڵێن كاتێك هاوسەرۆكی هەدەپە پەروین بولدان وتارەكەی خۆی پێشكەش دەكات ئەردۆگان هۆڵی پەرلەمان جێدەهێڵێت و ئامادەنیە گوێ لەوتارەكەی بگرێت بەبیانوی ئەوەی كە ئەوان هاوشێوەی پەكەكەن وئەوە ئەوانن كە ڕۆڵەكانی توركیا شەهید دەكەن بۆیە دەڵێت ئامادەنیم گوێی لێبگرم با سەرۆكی جەهەپە كەمال كڵچدار ئۆغڵو  گوێی لێبگرێت