ژمارەی ئەو داعشانەی لە باغۆزدا ماون ئاشكرا دەكرێت

کوردستان 14/03/2019



بابان - ئاژانسەكان:


ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لەزاری بەرپرسێكی ئەمنی عیراقییەوە رایدەگەیەنێت كە ژمارەی ئەو چەكدارانەی ئێستا لە باغۆزدا ماونەتەوە، لە 100 چەك\ار تێناپەڕێت و هێزەكانی سوریای دیموكرات ناسراو بە (هەسەدە)، زۆر لەسەر خۆ پێشڕەوی دەكەن، چونكە ئەگەری مانەوەی خەڵكی سڤیل لە شارۆچكەكەدا هەیەو هاوكات رەنگە ئەو دیلانەی هەسەدە و شەڕڤانانی یەپەگەش لە شارۆژكەكەدا مابن.
سەرچاوە ئاشكراشی دەكات لەماوی چەند رۆژی رابردوودا تواننراوە لەڕێگەی ئاسمانی وفڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە، 30 ئامانجی داعش لەو شارۆچكەیەدا لەناو ببرێ، كە ئامانجەكان بریتی بوون لە عەمباری چەك و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی ئامادەكراو بۆكاری خۆكوژی و هاوكات توانراوە 10 خۆكوژی داعش كە خۆیان ئامادەكردبوو بۆ هێرشی خۆكوژی لەناو ببرێن.
سەرچاوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا باغۆز كۆنتڕۆڵ دەكرێت، بەڵام كۆنتڕۆِڵكردنەوەی باغۆز زۆر سەخت دەبێت و ئاسان نییە، چونكە ئەو چەكدارانە ئامادەنین خۆیان بەدەستەوە بدەن و شەڕدەكەن تا لەناودەبرێن و لەلایكی تریشەوە بەغۆز بە تەواوەتی لەلایەن داعشەوە بۆمبڕێژكراوە.


سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)