سه‌ری بڕاوم له‌ناو سه‌تڵی زبڵه‌كان ده‌بینی
جیهان 17/02/2019
چاو‌دێر: شه‌میمه بیگیم، ئه‌و كچه به‌ریتانیه‌ی كه‌له‌ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ دوو كچه هاوڕێی له‌نده‌نیان به‌ره‌و سوریا جێهێشت، له‌ئێستادا له‌كه‌مپێكی ئاواره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤاناندایه‌و له‌تازه‌ترین لێدوانی‌دا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ریتانیاو منداڵه‌كه‌ی به‌دنیا بهێنێت.
شه‌میمم،له‌وباره‌یه‌وه وتوویه‌تی:" هیچ كات له‌وه په‌شیمان نیم چومه‌ته ریزه‌كانی داعشه‌وه".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" پێشتر دوو جار دوو گیان بووه‌و منداڵه‌كانی له‌ده‌ستداوه،بۆیه ئه‌مجاره‌یان نایه‌وێت له‌ده‌ستی بدات و ده‌یه‌وێت كوڕه‌كه‌ی به‌دنیا بهێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه:" ژیان له‌ریزه‌كانی داعش ئاسایی بووه، هه‌روه‌ك چۆن له گرته ڤیدیۆییه‌كانیاندا بڵاویانده‌كرده‌وه، به‌ڵام جار جار ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شتێك هه‌بووه‌و ته‌واو".
پێشتر خه‌دیجه‌ی هاوڕێی له‌ژێر زه‌مینێكدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه گیانیله‌ده‌ستدابوو.
شه‌میمم، ئه‌وه‌شی وتووه:" سه‌ری بڕاوی له‌ناو سه‌تڵی زبڵه‌كان بینیوه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز تووشی ترسی نه‌كردوه".