جێگری سەرۆكی ئەمریكا: دواین ئاڵای داعش لە خۆرهەڵاتی فورات دادەگیرێت

جیهان 16/02/2019


مایك بنس جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند: لە ئێستادا دواین ئاڵای تێرۆریستانی داعش لە خۆرهەڵاتی فورات دادەگیرێت پاش لەناوبردنیان.
بنس لە میانی بەشداری كردن لە كۆنگرەی نێودەوڵەتی میونیخ بۆ ئاسایش كە لە ئێستادا كارەكانی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت رایگەیاند: ئەمریكا ناتوانێت دەستەوەستان بێت لەكاتێكدا هاوپەیمانەكانی چەك لە خۆرهەڵات دەكرن.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا داواشی لەسەركردەی وڵاتانی ئەوروپا كرد لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بكشێنەوە.