میتینگی لابردنی گۆشەگیریی لەسەر ئۆجەلان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 19/01/2019


چاودێر
ئەمڕۆ لە ئامەدی باكووری كوردستان، بە بەشداری سەدان كەس، لە مەیدانی ئیستاسیۆن ی شارەكە،  میتینگێكی جەماوەری لەژێر دروشمی "ئازادی ژیانە" بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی لابردنی گۆشەگیریی لەسەر عەبدولا ئۆجەلان و شكاندنی مانگرتنی دەستگیراوەكانی هەدەپە لە زیندانەكانی ئەو وڵاتە.
لە میتینگەكە پارتەكانی هەدەپە، دەتەپە و دەبەپە بەشدارن و چاوەڕێ دەكرێ‌ هاوسەرۆكەكانی هەدەپە وتارێك پێشەكەش بكەن.