بەوێنەوە: 500 هەزار دۆلاری دا بەجوانكاری بۆ ئەوەی لەكارداشیان بچێت

جیهان 19/01/2019

  
لەدنیای ئەمڕۆ دا مەرج نیە گۆرانیبێژ یان ئەكتەر یان ئەستێرە بیت ئنجا بەناوبانگ بیت ئێستا شتەكان جیاوازە ئەگەر بەناوبانگیش نەبیت دەتوانیت لەماوەیەكی زۆر كەمدا خۆت بەجیهان بناسێنیت و ببیتە جوانترین ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەویش بەهۆی پارەو نەشتەرگەری جوانكاری كە خانمان ئەم ڕیگەیە زۆر بەكاردێنن .
میدیاكان ڕایانگەیاند كە كچە شۆخێك بەناوی ( جینێفەر پۆمپلۆنا) ی تەمەن 26 ساڵ بڕی 500 هەزار دۆلاری داوە بەنەشتەرگەری جوانكاری تاكو ببێتە هاوشێوەی كارداشیان.
سەرچاوەكە ڕاشیگەیاندوە كە بەهۆی نەشتەرگەری جوانكارییەوە گۆڕانكاری تەواو بەسەر جەستەی جینێفەردا هاتوە بەجۆرێك كەزۆر نزیكە لەهاوشێوەی كارداشیان.
جینێفەر دەڵێت كە سەرسامم بەكەسایەتی و ناوبانگی كارداشیان بۆیە هەرخۆشم ویستومە كە هاوشێوەی ئەوبم.
جنێفەر دەشڵێت لەدوای زیاتر لە20 نەشتەرگەری جوانكاری گەشتوم بەوەی كەخۆم داوامكردوە لەپزیشكەكان بۆیە ئێستا خۆشحاڵم كە منیش بتوانم وەكو كارداشیان بەناوبانگ بم.