پەیوەندی خۆشەویستی پۆتین و ئەندام پەرلەمانێكی لیستەكەی ئاشكرابوو

جیهان 17/01/2019


سەرۆكی ڕوسیا لەرێپۆرتاژێكدا ئاشكرایكرد كە ئیتر كاتی ئەوە هاتوە ئەشقەكەم ئاشكرا بكەم و پڕۆسەی هاوسەرگیری جارێكیتر ئەنجام بدەمەوە.
وەك پۆتین خۆی دەڵێت كە لە2013 وە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ (ئەلێنا كاباڤیا)ی یاریزانی جومناستیكی ئۆڵۆمپیاتی ڕوسیادا هەبوە وئاشكرای نەكردوە .
ڕونیشیكردەوە كە ئەلێنا ئێستا ئەندام پەرلەمانە لەحكومەتەكەی پۆتین و زۆر چالاكانە كارەكانی بەڕێوە دەبات.
زۆرێك لەمیدیاكانی ڕوسیا دەڵێن كە پۆتین بەنهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلێنا كردوەو منداڵیشیان هەیە بەڵام پۆتین ئەمانە ڕەت دەكاتەوە و نكوڵی لێدەكات.
وەك پۆتین ئاشكرایدەكات سەرەتای یەكترناسینیان لەگەڵ ئەلێنا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2000 و لەدوای بەدەستهێنانی مەدالیای بڕۆنزی ئۆڵۆمپیاتی ئەو ساڵە لەلایەن ئەلێناوە ئیتر لەساتەوە پەیوەندی هاوڕێیەتیان دەستیپێكردوەو دواجار پەیوەندیەكە گۆڕاوە بۆ خۆشەویستی و بەیەكێك لەجوانترین ئافرەتانی ڕوسیای دادەنێت.
ئەلێنا كاباڤیا لەدایكبوی ساڵی 1983 یەو لەدایكێكی ڕوسی و باوكێكی تەتەر لە ئۆزبەكستان هاتۆتە دنیاوەو ئێستاش ئەندام پەرلەمانێكی ڕوسیایە لەسەر لیستەكەی پۆتین.