نوێترین زانیاری لەبارەی كەش و هەواوە بزانە

کوردستان 08/12/2018


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان  لەراگەیاندراوێكدا، ئاماژەبەوەدەكات،   پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ بارین بارین  بەردەوامی هەبێت و لەهەندێ كاتدا بارانی بەلێزمە ببارێت ، بەتایبەت لە پارێزگاكانی دهۆك  و سلێمانی و باكوری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر.
 هەروەها لەراگەیاندراوەكەشدا هاتوە،  پلە كانی گەرما نزم دەبێتەوە ، ولە رۆژی یەكشەممەوە بارانێكی مامناوەند دەبێت تا ئیوارە، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور ، هەروەها ئەگەری دروستبونی تەم هەیە لە كاتەكانی شەودا.
 ئاماژەبەوە شكراوە، كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە نامنێت  بەشێوەیەكی كاتی،  لەرۆژی دووشەممە  ئەگەری شەپۆلێكی تری باران بارین هەیە لە رۆژی چوارشەممەوە.