چاو‌دێر: له‌تازه‌ترین راپۆرتدا رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات له‌چۆنیه‌تی كوشتن و پارچه پارچه‌كردنی جه‌مال خاشقچی و بردنه ده‌ره‌وه‌ی له شاری ئیسته‌نبوڵ رۆژنامه‌ی میدل ئێست ئای، بڵاویكردوه‌ته‌وه:" دوای كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی كراوه‌ته 15 پارچه‌و له‌ڕێگه‌ی جانتای گه‌وره‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كراوه". رونیشكردوه‌ته‌وه:" ئه‌و كاره جگه له ماهر عه‌بدولعه‌زیز موترب پاسه‌وانی تایبه‌تی محه‌مه‌د بن سه‌ڵمان كه‌له‌هه‌موو گه‌شت و بۆ هه‌رشوێنێك بچێت له‌گه‌ڵی بووه كه‌سی تر نه‌یكردوه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و له‌رۆژی 2-10 بۆ ئه‌و كاره هاتووه‌ته ئیسته‌نبوڵ و به‌ره‌بانی رۆژی دواتر له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی تایبه‌ته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عه‌ره‌بستانی سعودیه. رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه: موترب دوای ته‌واوكردنی كاره‌كه‌ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ له‌ناو كونسوڵخانه ده‌رچووه‌و سێ جانتای گه‌وره‌ی پێبووه، كه به‌ئۆتۆمبێلێكی ره‌ش به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌ئیسته‌نبوڵ چووه. دواتر له‌وێ له له‌ژووری ڤی ئای پی به‌بێ پشكنین تێپه‌ڕی كردوه دواتر به‌فڕۆكه‌ی ژماره HZ-SK1 به‌ره‌و سعودیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.