لە جیاتی ئارد عەلەفی ئاژەڵیان پێدراوە

عێراق 21/10/2018



ئاژانسەكان – بابان:
لە قەزای (شەرگاتە)ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، كە زۆربەیان لە سوننە نشینەكان پێكدێت، لە وەرگرتنی بەشە ئاردی مانگی 10 دا ، وەك خۆیان دەڵێن لە جیاتی ئارد عەلەفی ئاژەڵیان پێدراوە.
دانیشتوانی ئەو قەزایە دەڵێن، بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك، دوو مانگە لە بری ئارد عەلەفی ئاژەڵ بەسەرماندا دابەش دەكەن.
هەندێك لەو دانیشتوانە، كێشەكە دەگێڕنەوە بۆ خراپی (هاڕەری حەمیدییە) لە كەركوك، كە گەنمەكەی لێ دەهاڕدرێت.
دەشڵێن دوومانگە ئەو ئاردەی وەری دەگرین وەك عەلەف وایەو دەیدەینە ئاژەڵەكانمان و كەڵكی ئەوەی نییە بكرێت بە نان و بخورێت، پاشان دەشڵێن ئەو كێشەیە وایكردووە كە نرخی یەك فەردە ئارد بۆ 30 هەزار بەرزبێتەوە. داواش لە بەرپسانی حكومی دەكەن لەسەر ئەو كێشەیە زوو بە زوو بێنە دەنگ و چارەسەری ئەو گرفتە گەورەیە بكەن.

سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)