لەسێ ساڵی رابردوودا لە سوریا زیاتر لە 87هەزار كەس كوژراوە

جیهان 20/10/2018


وەزیری بەرگری رووسیا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لەشەری سوریاو لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا ولەوەتەی هێزەكانی رووسیا بەمەبەستی پشتیوانیكردنی سوپای سوریا بەشداری شەرەكانی سوریایان كردوە نزیكەی 88هەزار چەكداری گرووپ و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن كوژراوە
سیرگی شویگو وەزیری بەرگری رووسیا لە راگەیاندراوێكدا و لەمیانی بەشداریكردنی لەكارەكانی كۆربەندی سنگاپورە رایگەیاند: بەدرێژایی ماوەیی پرۆسە سەربازییەكان تا ئێستا زیاتر لە 87هەزارو 500 چەكدار كوژراون هەروەك 1411 شارۆچكەو زیاتر لە 95% خاكی سوریا ئازادكراوە
روونیشیكردەوە كە هێزە ئاسمانییەكانی رووسیا زیاتر لە 40 هەزار هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوەو نزیكەی 140 ئامانجی ژێرخانی تێرۆریستانیان كردوەتە ئامانج. 
روونگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە بەریتانیایە ئاشكرای كردوە لەماوەی 7 ساڵی رابردووی جەنگی سوریادا نزیكەی 365هەزار كەس لە سوریا كوژراوە