سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دەستپێدەكات

رۆشنبیری 09/10/2018


چاودێر- سلێمانی:
10/10/2018، سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دەستپێدەكات، كە تێیدا نزیكەی 122 فیلم لەسەرانسەری جیهانەوە بەشداریی فێستیڤاڵەكە دەكەن. هاوكات ژمارەیەكی بەرچاوی ئەكتەر و دەرهێنەر و سینەماكاری بەناوبانگی جیهان و ناوچەكە لە فێستیڤاڵەكەدا ئامادە دەبن.
ژمارەیەك لەو میوانانەی بانگهێشتی فێستیڤاڵەكە كراون، گەیشتوونەتە شاری سلێمانی، لە ماوەی هەفتەیەكی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە 122 فیلم لە 52 وڵاتەوە بەشداری پێكراوە، فیلمەكان لە 3 هۆڵی جیاواز لە سلێمانی نمایشدەكرێن.
لەبارەی میوانەكانی فێستیڤاڵەوە،  مەنسوور جیهانی، بەرپرسی راگەیاندنی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بە (چاودێر)ی راگەیاند: كۆمەڵێك میوان لە وڵاتانی جۆراوجۆر سەردانی شاری سلێمانی دەكەن، سینەماكارانی ناوداری ئێرانی مەجید مەجیدی، محەمەد ئەسڵانی، رەوان بەخش سادقی و ژمارەیەك میوانی دیكە لەو فێستیڤاڵە بەشداریدەكەن.