فڕۆكە روسیەكە لەلایەن سوریاوە خراوەتە خوارەوە

جیهان 18/09/2018


چاودێر-ئاژانسەكان:
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند ئەو فڕۆكە جەنگیە روسیەی كە دوێنێ‌ لەئاسمانی سوریا دیار نەما بە هەڵە لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی (s200)ی سوریاوە خراوەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری روسیا ئەوەشی راگەیاندوە هەڵەكە لەوەوە سەرچاوەی گرتوە كە وا زانراوە فڕۆكەكە ئیسرائیلیە، چونكە لەنزیكی فڕۆكە روسیەكەوە فڕۆكەی ئیسرائیلی هەبوە.
هاوكات وەزارەتەكە رونیشيكردەوە، كە پاشماوە فڕۆكەكە دۆزراوەتەوەو تەواوی سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستداوە.