پەیوەندی نهێنی نێوان توركیا و ئیسرائیل ئاشكرا دەبێت

جیهان 17/09/2018


رۆژنامەی "یدیعوت ئەحرونوت" عیبری ئاشكرای كردوە كە پەیوەندی نهێنی لەنێوان ئیسرائیل و توركیا لە ئارادایە بەمەبەستی كەمكردنەوەی گرژیەكانیان و گەرانەوەی پەیوەندیەكانیان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیی.

رۆژنامەكە لە سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردوەتەوە پێشبینی دەكرێت پاش ئاهەنگەكانی جەژنی جوولەكە، توركیا و ئیسرائیل باڵیۆز بگۆرنەوە گەر لە دوا ساتەكان دا كێشە كتوپر روونەدات 
سەرچاوەكە ئاشكرای كردوە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئاگادارییەكی بڵاوكردوەتە بەمەبەستی دامەزراندنی باڵیۆزی نوێ لە توركیا بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو
بەم دوایانەش ئەنقەرە پاش چەندین ساڵ لە داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی بەهۆی چەند پرسێکەوە ناچار بووە كار بۆ باشتركردنی پەیوەندیەكانی بكات لە گەڵ ئیسرائیل بەرچاوترینیان قەیرانی نیوان واشنتۆن و ئەنقەرەیە كە كاری كردوەتە سەر داتەپینی نرخی لیرە ئەوەش ئەردۆگانی ناچار كردوە لەسەر مێزی دانوستان كێشەكانی لەگەڵ ئیسرائیل لابەرێت و لەپاڵ ئەوەشدا نزیكبونەوەی كۆتایی هاتنی شەری ناوخۆی سوریا هۆكارێكی دیكەیە.
لەساڵی 2009ەوە پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل گرژی تێكەوتوە و گرژیەكانیش گەیشتنە لوتكە كاتێك ئیسرائیل هێرشی كردە سەر كەشتی ئازادی كە كوژرانی چەند هاوڵاتییكی توركی لێكەوتەوە و بو بەهۆی بچراندنی پەیوەندیەكانی نێوان دوو وڵاتە تا ساڵی 2016