روسیا: توركیا سورە لە كڕینی سیستەمی مووشەكی S-400

جیهان 16/09/2018



چاودێر-ئاژانسەكان
جێگری سەرۆكوەزیرانی روسیا ئاشكرایكرد: توركیا سوورە لە كڕینی چەكی سیستەمی مووشەكی بەرگریی ئاسمانیی رووسی لە جۆری S-400 و هەروەها لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 سیستەمەكە رادەستی توركیا دەكرێ."
یوری بۆریسۆڤ، جێگری سەرۆكوەزیرانی روسیا، لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پاشگەزبونەوەی توركیا لە كڕینی سیستەمی مووشەكی بەرگریی ئاسمانیی روسی لە جۆری S-400 روونكردنەوەیدا و رایگەیاند "كۆمپانیای بەرهەمهێنەری S-400 واژۆی فرۆشتنی چەكی جۆراوجۆری لەگەڵ ژمارەیەك وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ كردووە. تەنانەت توركیا سەرباری هەموو گوشارەكانی ئەمریكا، كەچی سوورە لە كڕینی ئەم چەكە".
جێی باسە بەپێی رێككەوتنی نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ، پلانەكە نەگۆڕاوە، لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 سیستەمی مووشەكی بەرگریی ئاسمانیی روسی لە جۆری S-400 رادەستی توركیا دەكرێت.