ئەردوگان: ئەمریکا لە پشتەوە خەنجەرمان لێدەدات

جیهان 14/08/2018


رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا رۆژی دووشەممە لەوتارێكیدا هێرشی كردە سەر ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وتی ئەمریكا لە پشتەوە خەنجەرمان لێدەدەن .
سەرۆكی توركیا دوێنی دووشەممە لە وتارێكیدا لەبەردەم باڵیۆزانی توركیا لە ئەنقەرە رایگەیاند: ئێمە لەلایەكەوە هاوپەیمانین لەگەڵ ئەمریكا لە پەیمانی ناتۆ و لەلایەكی دیكەشەوە هەوڵدەدەن لە پشتەوە خەنجەر بدەن لە شەریكە ستراتیژیەكەیان ئایە ئەمە قبوڵ دەكرێت ؟
ئەردۆگان  بە ترامپی راگەیاند هەرچەندە سەرۆك بیت بەڵام ناكرێت لە شەو رۆژێكدا  بریار بدەی بەزیادكردنی باج و رسومات گومرگی بۆ سەر پۆڵا و ئەلەمنیوم ی هاوردەكراوی توركیا 
پێشی وابوو دەربرینی هەڵۆێستێكی دوژمنكارانەی لەو شێوەیە هیچ پاساوێكی لۆژیكی نییە 
هەروەك بەمەبەستی دڵنیای دان لەبارەی ئابوری وڵاتەوە ئەردۆگان تەئكیدی كردەوە ژێرخانی ئابوری توركیا بەهێز و بەتینە 
لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا ئەردۆگان هێرشی كردە سەر چالاكوانانی تۆرە كۆمەڵایەتیەكان لەبارەی ئەو كۆمێنتانەوە كەبڵاودەكرێتەوە و زیان بە ئابوری توركیا دەگەێنێت وتی چەند تێرۆریستێكی ئابوری هەن دەیانەوێت زیان بە ئابوری وڵاتمان بگەینن بەڵام دەزگای دادوەری و هیزەكانی ناوخۆی وڵات كەوتوەنەتە جوڵە و سزای ئەو كەسانە دەدەن لەهەر شۆێنێك بن.
دەستگیركردنی قەشەیەكی ئەمریكی بەناوی ئەندرۆ برانسۆن لەلایەن توركیا بەتۆمەتی سیخوری و تێرۆر  قەیرانێكی دیبلوماسی لەنێوان ئەمریكا و توركیا هاتوەتەكایەوە وئەمریكا فشاری خستوەتە سەر توركیا بەمەبەستی ئازاد كردنی ئەو قەشەیە لەوڕوەشەوە سەرەتای ئەم مانگە واشنتۆن سزایەكی چاوەروان نەكراوی دەرەهەق بە دوو وەزیری توركیا دەركرد.
سەپاندنی سزاكان و گرژی ئاڵۆزی پەیوەندیەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بو بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی توركیا لەبەرامبەر دۆلار ئەمریكی لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بەرێژەی 40% دابەزیوە .
رۆژی هەینی رابردوو قەیرانی پەیوەندیەكانی نێوان توركیا وئەمریكا چوە قۆناغێكی نوێیەوە بەتایبەت پاش ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بریای دا باج و رسووماتی گومرگی بخاتە سەر پۆڵاو ئەلەمنیوم ی هاوردەكراوی توركیا.
.