رۆناڵدۆی دیاردە لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە

وەرزش 12/08/2018

رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل دوو رۆژە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردۆتەوە، رۆناڵدۆی دیاردە تووشی هەوکردنی سییەکان بووە، لەرۆژی هەینییەوە رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە کراوە.
رۆناڵدۆ بۆ بەسەربردنی پشووەکانی هاوین زیاتر لە هەفتەیەکە لە دوورگەی ئیپیزای ئیسپانیایە.