خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە.. لە پریمەرلیگدا یەکەم ئەزموونی "ساری" لەگەڵ "چێڵسی" ببینن

وەرزش 11/08/2018

ئەمڕۆ شەممە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولەکانی ئینگلتەرا و فەرەنسا و هۆڵەندا درێژەیان دەبێت، ئەمەیش پاش ئەوەی دوێنێ هەینی هەر سێ خولەکە یاریی دەستپێکیان ئەنجامدا، لە ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد 2-1 لە لیستەر سیتی بردەوە، لە فەرەنسا مارسیلیا 4-0 لە تۆڵۆزی بردەوە و لە هۆڵەنداش هێرنڤین لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەسەر زڤۆلە بەدەستهێنا 3-2.
لەنێو یارییەکانی ئەمڕۆدا، رەنگە دەرکەوتنی "ماوریسیۆ ساری" راهێنەری ئیتاڵی لەگەڵ چێڵسیدا سەرنجڕاکێشترین یاری بێت بەلای هاندەرانەوە، بەوپێیەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە شێوازێکی تایبەتی یاریکردنی خۆی هەیە و دەیەوێت لەگەڵ چێلسیدا تاقی بکاتەوە.

یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

خولی ئینگلتەرا (هەفتەی یەکەم)
2:30 نیوکاسڵ × تۆتنهام
5:00 هەدەرسفێڵد × چێڵسی
5:00 بۆرنمۆس × کاردیف 
5:00 فوڵهام × کریستاڵ پاڵاس
5:00 واتفۆرد × برایتۆن
7:30 وڵڤەرهامپتۆن × ئیڤەرتۆن

خولی فەرەنسا (هەفتەی یەکەم)
6:00 نانت × مۆناکۆ
9:00 ئانجێرس × نیمس
9:00 لیل × رین
9:00 مۆنبیلێ × دیخۆن
9:00 نیس × ریمس
9:00 سانت ئیتیان × گانگۆن

خولی هۆڵەندا (هەفتەی یەکەم)
7:30 ئەیاکس ئەمستردام × هێراکلیس
7:30 فیللێم × ڤینلۆ
9:45 ئێکسیلسیۆر × سیتارد
9:45 ئایندهۆڤن × ئۆترێخت