گۆڕانکاری پێویستیەکی جەوهەری دامەزراوەوحزبەکان
گۆڕانکاری ئەو وەرچەرخانانەیە کە دامەزراوەو کۆمەڵگاکان پەیڕەوی دەکەن بۆ ئەوەی بەرەو هەلومەرجی باشتر بڕون و تازه گەری بێننە ئاراوە.
پرسی گۆڕانکاری یەکێکە لەپێویستیە سەرەکیەکانی جیھانی ئەمڕۆمان، جیھانی بونی گۆڕانکاری پێشکەوتنە خێراکان، جیھانێکە کاروانەکەی لە هەنگاو نان ڕاناوەستێ و ئەوەی خۆی سازو ئامادە نەکات فریاناکەوێت
لەگەڵ کاروانەکە ڕێ بکات و بەجێ دەمێنێت.
وەرچەرخانێکە کە دامەزراوەو کۆمەڵگاکان پێیدا تێپەڕدەبن ، بۆ ئەو پێگە باشترانەی کەلە توانای جووڵە و بەرپرسیارییەتیدا نوێکاری بێننە ئاراوە، پێویستە ناوەندەگۆڕان خوازەکانی حزبەکان سەرکردایەتی خۆیان بکەن، په یڕەوی پاداشت و سزا بێننە ئاراوە، تا بەرەنگاری هەوڵەکانی سەرکوتکردن وچەق بەستن ببنەوە، ناکرێت داگیرکردن و نغرۆ بون لە بەرگێکدا بمێنێتەوە، ماف و تواناکانی ئەندامان لاواز بکات و ئازادی و پیرۆزییەکانی کۆمەڵیش پێشێل بکات.
پرۆسەکە شیکردنەوەیەکی ڕابردووە بۆ داهێنانی نوێ تا
ئەو کارانەی بۆ داهاتوو پێویستە لەبۆتەی
گۆڕانکاریدا، کەڕەنگدانەوەی جووڵەی کۆمەڵگە بەدی بێت، گۆڕانکاری هەندێک لە بەشە دەق بەستوەکان ڕەتدەکاتەوە ، بەونیازەی بەرەو قۆناغێکی نوێتر بڕوات ھەتا ئامانجی پرۆسەی گۆڕانکاری لە قۆناغەکەدا
ڕەنگ بداتەوە.
بێگومان گۆڕانکاری زۆر گرنگە و پێویستیەکی جەوهەریە بۆ پێداویستیەکانی ژیان، دەبێت هەمیشە گۆڕانکاری بکرێتە دیاردەیەکی بەردەوام لەھەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵدا،پێویسته ئاماژە بەوە بکرێ لەگەڵ پێداویستی گۆڕانکاریدا پێویستیمان بەکردارو پیادەکردنی میکانیزمی جێبەجێ کردنی گۆڕانکاری ھەیە،نەک هەر بە دروشم، کە خۆی لە زانستێکی تایبەتی بەڕێوەبردندا دەبینێتەوە.
شتێک نیە بۆ ھەمیشە بەزۆر بسەپێندرێ، یان ھەتا سەر بڕ بکات و نەگۆڕ بێت بێ خەوشو کەم وکوڕی
ئەگەر سیستەمە سیاسیە پەیڕەو کراوەکان، لەگەڵ دۆخی سایکۆلۆجی و بارو دۆخی کۆمەڵایەتی خەلکی گونجاو نەبوو ئەوا ئەو سیستەمە سیاسیە گۆڕانکاری پێویسته،ئەگەر سیستەمەچەقبەستوەکە بۆ ماوەیەکی زەمەنییش پەیڕەو بکرێت ، لە ئایندەدا ھەر ھەرەس دێنێت وسیمای رێکخستنی دامەزراوەو دەوڵەت ناپێکێ. لەڕاستیدا بۆ خۆش گوزەرانی کومەڵ و سەقامگیرکردنی ئاشتی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوری هەمیشە پێویسته گۆڕانکاری بێتە کایەوە.
لە سیستەمی بەڕێوەبردنداھەر بەرپرسێک دەبێت ئەوەندە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە کە ڕۆڵ و کاریگەری و چالاکی هەبێت.
ئەگەر سەرۆک یان سەرداری کۆمەڵ و حزب
بیەوێ ھەڵەکانی خۆی یان؟کەسانی تر ڕاست بکاتەوەو ئەزمونیان لێ وەرگرێت، ئەوا ھیچ رێگایەکی تری لەبەردەم نابێت جگە گۆڕانکاری
پێویسته ئەوانەی پێشێلکاریان کردووە
دووربخرێنەوە ، سزا بدرێن وچاکەکارانیش پاداشت بکرێن، گۆڕانکاری پڕۆسەیەکی مەحاڵ نیە بەڵام کات و ئیرادەی دەوێت.
دێرین عزەدین