رۆژی جیهانی کەم ئەندامان
ھەرچەند لەگەڵ ئەوەدانیم بوترێ کەم ئەندام بەڵام تازە ناوەکە وا هاتوە بۆیە منیش ناچارم ئەو دەستەواژەیە بەکاربێنم،ئەگەر بوترێ (خاوەن پێداویستی یە تایبەتیەکان) زۆر باشترە.
لەھەرێمی کوردستان چینێکی ھەژارو فەرامۆش کراون و ئەو بڕە پارەیەی کەبۆیان دانراوە وەک موچە، تەنھا ھاوکاریەکەی زۆرکەمە ئەویش دوای ھەموو وەزارەتەکان پێیان دەدرێت.
کەم ئەندامان کە هەژارترین و بێ دەسەڵاترین چینی نێو کۆمەڵگان ،تا ئێستاشی لەگەڵا بێت بێ بەش بوون لەزۆربەی مافەکانیان لەنێو کۆمەڵگادا،کەمترین مافێک کە بۆیان دەستەبەر کرابێت مووچەیەکی کەمی (150000) سەد و پەنجا هەزار دیناری بووە کە حکومەت وەکو خێرێک داویەتی پێیان لەکاتێکدا مافێکی سەرەتایی خۆیان بووە.
لە کۆمەلگا پێشکەتووکانی ئەم جیهانەدا کەم ئەندامان
لە بەشێک لە نیعمەتی مادی و مەعنەوی کۆمەڵگا بەهرەمەندن و لە بوارە جیا جیاکانی ژیانی مرۆڤایەتدا پێشرەوی دەکەن،کۆمەڵگا بەرەو پێش دەبەن، لەجێگاو رێگای شایستە دانراون وبەرەوپێشبردنی توانای داهێنەرانەیان دەخەنە گەر،تەنانەت کەمئەندامان لەجارنامەی گەردونی مافی مرۆڤدا مافەکانیان بەرەسمی ناسراوە بەڵام بە داخێکی گرانەوە لە کۆمەلگایەکی پر لە داهاتو سەرچاوەی سامانی سروشتی و بودجەی زەبەلاحی نەوتو گومرکەکان،ئەم بەشە لە هاوڵاتیان نەک هەر رێگا لە چالاکی ئازادانەو داهێنەرانەیان گیراوە بەڵکو بە موچەیەکی کەم پەراوێز خراون.
دوا بەدوای دروست بوونی ئەو قەیرانە داراییەش کە ڕووی
لە هەرێم کردووە، کە لەگەڵیا دواخستنی ئەو مووچە کەمەی کەم ئەندامانیشی بەدوای خۆیدا هێنا
ئەوەی کە زۆر جێگای شەرمەزاری و پەژارە بوو،ئەوە بوو کاتێ کە حکومەت بڕیاری پاشەکەوت کردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەرکرد لەگەڵیا مووچەی کەم ئەندامانیشی خستە نێو بەرنامەی چاکسازی خۆیەوە لەکاتێکدا خودی مووچەکەیان بەشی پاشەکەوت کردنیش ناکات تا پاشەکەوت بکرێت!
لەکۆتایدا بەھیواین كەیسی كەمئەندامان وەكو كەیسێكی ئیسنانی دوور لەموزایەدەی سیاسیی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت
لە رۆژی جیهانی كەمئەنداماندا، بەھیوام تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگا، بۆ چەند دەقیقەیەك لەسەر كورسی كەمئەندامان دابنیشین ھەتا هەست بە ئازار و نارەحەتیەكانی كەمئەندامان بكەین كە هەموو ژیانیان لەسەر ئەو كورسیە بەسەر دەبن.