کچە مۆدێل و کچە نووسەر

دێرین عزەدین 14/12/2020


من و هەر یٔافرەتێکی تر بەر لەوەی مێیینە بین ، یٔینسانین 
بەر لەوەی جەستەمان هەبێت ،ڕۆحمان هەیە ! 
مێیینە بوون گەورەترین کێشەیە لە وڵاتی یٔێمە 
چوونکە تۆ هەرچەندە دەتەوێت وەک یٔینسان بتبینن 
یٔەوان هەر وەک مێینە دەتبینن !

من وەک یٔافرەتێک کە دەنووسم ، دەمەوێت لە ڕێگەی دێرەکانمەوە قەلغانێکی شکۆ بۆخۆم و بۆ یٔافرەتان درووست بکەم ، دەمەوێت سنور و سەتارەیەک بە دەوری جەستەمدا درووست بکەم و یٔەقڵم نیشانی کۆمەڵگا بدەم.
 دێرەکانی من ناخی یٔافرەتانی ماندوو و هیلاکی دەستی کۆمەڵگایە.

کۆمەڵگای یٔێمە تا یٔێستا جیاوازی ناکات لە نێوان کچە مۆدێل و کچە نووسەر  
کچە مۆدێل نوێترین شێوازی جل و بەرگ و جوانترین شێوازی تەجمیل و بۆتۆکست پیشان دەدات ، بەڵام 
کچە نووسەر نوێترین خەمەکانی ژن و خراپترین زووڵم و ستەمەکانی دەرهەق بە کۆمەڵگاو یٔافرەتت پیشان دەدات .
نازانن کچە مۆدێل خاوەن یٔارایشگاو دووکانی مۆدێلات و مەیک یٔاپی جیاوازە ، بەڵام کچە نووسەر کتێبخانەو قەڵەمی هەیە ، بەو قەڵەمەش دەیەوێت بەستەڵەک و کۆنکرێتە ناشرینەکانی کۆمەڵگا بشێکێێت !

 نازانن کچە نووسەر دنیایەکی هەیە دەیەوێت ڕۆحی خۆی و خەمی یٔەوانی تر بدۆزێتەوە ، دنیایەک تێیدا یٔەقڵ حوکم دەکات نەک جەستە 

کۆمەڵگاکەم وا دەزانن گەیشتن بە ژووری کچە مۆدێلێک هەمان ڕێگەیایە بۆ گەیشتن بەژوری کچە نوسەرێک !
یٔەوان نازانن بۆ گەیشتن بە ژوورەکانی یٔێمە تەنها لە ڕێی یٔەفکارو کتێب و دێرەکانی ناو کتێبەوە دەبێت ، کاتێک دەگەیت بە ژوورەکانمان یٔەوەی پێشکەشتی دەکەین یٔەقڵ و کتێبەکانمانە 
نەک جەستەو جوانیمان..