داهاتوی هەرێمی كوردستان

کەمال محەمەد 05/05/2021



لە مێژوی نزیكەی سی ساڵی دروست بونی هەرێمی باشورەوە كە خرایە ژێر چاودێری هێزە نێودەوڵەتییەكان   فۆرمێكی نوێی بەرێوەبەری و حكومەتێكی كوردی ڕاگەیەندرا بەیٔومێدی یٔەوەی لەم پارچەیە سیستەمێكی دیموكراسی وفرەیی و هاوڵاتیبون بهێنێتە كایەوەو هەنگاوی جددی و كردارەكی بنرێت بە یٔاراستەی لەناوبردن و كەمكردنەوەی قەیرانە یٔابوری وسیاسی وجوگرافی و كۆمەڵایەتیەكان ،بەڵام دواجار یٔەوەی بینرا  نەتوانینی تەجاوزی سەنتراڵیزمی دەوڵەت نەتەوە بو لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی كوردیەوە ،یەكێكی دیكە لە كێشەكان  نەبونی یٔیرادەیەكی مەعریفی و یٔایدۆلۆژی و سیاسی  بو لەم هەرێمە بۆسەرلەنوێ بنیاتنانەوەی دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و دادوەری و یاسادانان كە دواجار یٔەم فۆرمە لە حكومڕانی  نەیتوانی بەشداربونی دیموكراسی لە دەسەڵات فەراهەم بكات و یٔەم فۆرمە لەبەرێوەبردنی دامەزراوەكانیش سیستەمێكی سەنتراڵیزمی تۆتالیتاری بەرهەم هێنا ،

یٔەگەر بگەرێنەوە بۆ كێماسییەكانی عێراق خۆی یٔەبینین بە درێژایی ٩٠ ساڵی ڕابردو یٔەم دەوڵەتە بەدەست چەندین گرێ كوێرەوە یٔەناڵێنێت و هیچ كات نەیتوانیوە سود لەدەستورێك وەربگرێت بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی  عێراقێكی نوێ ،دواین دەستوری عێراقیش كە ژێر فشاری یٔەمریكا نوسرایەوەو كوردیش بەشدار بو لەنوسینەوەو دەنگپێدانی لە ١٥ ی یٔۆكتۆبەری ٢٠٠٥  نەیتوانیوە عێراق بكاتە خاوەن دەوڵەتێكی سەربەخۆی سەروەری ،بەڵام یٔەوەی مەبەستمە لێرەدا داهاتوی كورد و هەرێمەكەیەتی كە یٔەبێت دەسەڵاتی سیاسی كوردی  كە خۆی ببێتە هۆكار بۆ چارەسەركردنی تەنگەژە سیاسی ویٔیداری و یٔابوری و نەتەوەییەكانی و بتوانن بەرنامەیەكی نیشتمانی و بەرەیەكی سیاسی نیشتمانی بكەنە بناغەیەك بۆ پاراستنی یٔامانجی نیشتمانی  و لەدەرنجامە خراپ و ناهەموارەكانی بەردەمی بیپارێزن ،

كۆبونەوەكانی سەرۆك كۆماری عێراق و هێزو لایەنە سیاسیەكانی كورد یٔەتوانرێت تەنها كۆبونەوە نەبێت و لەروانگەی پێزانینیانەوە بێت لەبەردەم عێراقی داهاتوو یٔەگەرو پێشهاتەكانیدا ،یٔەكرێت یٔەم كۆبونەوانە هەست كردن بێت بە بەرپرسیارێتی بۆ یٔەوەی چیدیكە گەندڵی سیاسی ویٔیداری یٔابوری نەبێتە هۆكاری تێكشانی پێكهاتەو پەیكەری یٔەم هەرێمە و زیاتر پەرتكردنی كۆمەڵگاو هۆكاری لەناوبردنی پلورالیزم و لێبوردەیی ،

یٔەكرێت پرۆژەكە هۆكارێك بێت بۆ دروستكردنی ناسنامەیەكی نیشتمانی كە هەمو خەڵك و هەرێمەكەش لەژێر چەترێكدا كۆ بكاتەوە ،كەواتە یٔەوەی لێرەدا پێوێستە هەستی پێ بكرێت چەمك و تێگەی فیدراڵیزم و داهاتوی هەرێمەكەیە لەلایەن سیاسییەكانییەوە كە لە سیاسەت و دەستورێكی نیشتمانیدا ڕەنگ بداتەوە ،دەستورێك كە دور بێت لە ململانێی خواستی دەڤەر و حیزب و بنەماڵەیەك  .