پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە و عێراق وەك ئەندامێكی رێكەوتنەكە

کەمال محەمەد 31/03/2021


یٔەگەر كێشەكانی عێراق لەروی زهنییەوە شیكار نەكرێن  یٔەوا لەڕوی بونیادیشەوە بەچارەسەری ناگەن ، سەبارەت بە یٔێستای عێراق كە هەمو كاتێك پۆتانسێلێكی گونجاوی دابەشبون و پارچەبونی هەیە كەلەلایەن هەندێك لایەنەوە وا لێك یٔەدرێتەوە پێیان وایە یٔەم وڵاتە دەتوانێت لە تەنگەژە دەربكەوێت و پێهەڵگرتنێكی سەركەوتوانە یٔەنجام بدات  ،بەڵام وێڕای ململانێ وشەڕە ڕواڵەتییەكانیان بەڵام لە ڕواڵەتدا بونەكەیان لەمیانەی هەژمونگەری وڵاتەنەوە بەدیدێت و ماوەتەوە و نەیانتوانیوە دۆخی ویلایەتی یٔەو سیستەمە سیاسی و یٔابوری و مەزهەبییە دەرباز بكەن كە بۆیان دانراوە ،عێراقی یٔێستا لەرەوشی گۆڕستانی دەوڵەت نەتەوەیە ،وەك چۆن دەوڵەت نەتەوەیەكی نوێ لەجێگای كۆنەكە یٔاوا نەكراوە لەدوای پرۆسەی یٔازادییەوە ،یٔێستای نەتەوەكانی عێراق و بەدیاری كراوی عەرەبی سوننەو شیعەو كوردان بون بە شانۆی ڕوداوە سیاسی و یٔیتنیكی و مەزهەبی و بازرگانییەكان كە وڵاتانی زلهێز بۆیان دایٔەنێن  ،

پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە كە لەنێوان بەغداو قاهیرەو عەممان گرێدراوەو بەرێوە یٔەچێت دەتوانێت تا ڕادەیەكی زۆر چەمكەكانی سیاسی و یٔابوری هەرسێ وڵات بونیادبكرێتەوە و لەلایەكیش ڕێگری لەبەهەدەردانی یٔەو سەرمایەو دەستكەوتانە بگرێت هێزەكانی دراوسێی عێراق یٔەیانەوێت بەهەدەری بدەن ،پڕۆژەكە بونیادی بۆرییەكی نەوتە لەبەسرەوە بۆ كەنداوی عەقەبەی یٔوردون بەمەش عێراق لەبەرهەمهێنان و  گەشەپێدانی سیاسەت و بازرگانی یٔەتوانێت خۆی زیاترو زیاتر بەدەڵەمەندترو سەربەخۆتر بكات و بیكاتە چارەسەر بۆ تەنگەژە سیاسی و یٔابورییەكانی تا هاوسەنگی هێزی خۆی لەناوچەكەو لەگەڵ وڵاتانی هاوسنوری ڕابگرێت ،

پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە لەچوارچێوەی یٔەو هاندانەی یٔەمریكایە كەیٔەیەوێت عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو بەهێز بكات ،یٔەم. پڕۆژەیە بەتەنها لەبواری سیاسەتی نەوتیدا نییە بەڵكو  سەرمایەگوزاری هاوبەش و  گەشەپێدانی وزە یەكێكی دیكەیە لە ڕێكەوتن و پلانەكانیان ،پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی تازە دەرفەت و ڕێگایەكی نوێیە بۆ وڵاتانی دیكەی كەنداو بۆ یٔەوەی وزەو سەرمایەو سیاسەتەكانی خۆیانی تێدا بەگەڕ بخەن یٔامانج لەم پڕۆژەیە گەڕانەوەی عێراقە لەژێر هەژمونی یٔێران و رەوایەتیدانە بەو ستراتیژییەی كە بەرژەوەندییەكانی یٔەمریكا یٔیسرایٔیل زیاتر پارێزراو یٔەكات و دژبەرەكانیشیان زیاتر لاواز ،

عێراق یٔەو وڵاتەی زلهێزەكان خستویانەتە ژێر باڵادەستی خۆیان و كێشەكانی لە بۆشاییدا ماونەتەوە یٔێستای عێراق لە دۆخێكدایە یٔەنجامی هاوسەنگی لەدژێتی و لە بەرژەوەندی وڵاتان یەكلابۆتەوە بەتایبەت یٔێران و توركیا  كە لەسیاسەت و رێكەوتنە نێوخۆیی و دەرەكییەكانی  ڕۆڵ و كاریگەری دیاریكەریان هەیە و تادەچێت یٔەم هەژمونە  كاریگەری گەورەی لەسەر سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەكی عێراق هەیە ،بەم جۆرەش یٔەم كۆمارەی كەلەسەر بنامەی پلانگێڕی و بەرژەوەندی هاوسەنگییەكەی و بەرەوپێشچونەكەی بەلارێدا براوە یٔەتوانرێ سەرلەنوێ سیاسەت و یٔابورییەكەی بۆ سیستەمێك وەرچەرخێنێت كەلەبەرژەوەندی خۆیدا بشكێتەوەو لەداهاتوشدا لەچوارچێوەی پلاتفۆرمی یەكێتی وڵاتانی كەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرلەنوێ یەكێتی و هاوكاری و لەگەڵیان بەرەوپێش و فەراهەم ببێت .