هاوڵاتی لە نێوان دیموكراسیەت و سیستەمی دیسپۆتیزمیدا

کەمال محەمەد 19/04/2021


دیموكراسی وەك دەستەواژەیەكی كۆنی یۆنانی  سەدەی پێنجەمی پێش زاینییە، دیموكراسی واتە رەخساندنی  بواری لێبوردەیی و فرەلایەنی و پێكەوە ژیان بە پێی بنەما دیموكراسییەكان،دیموكراسی واتە  پاراستنی ماف و یٔازادییەكانی تاك و كۆ لەژێر سایەی دەسەڵاتی یاسادا،لەدیموكراسی و فەرمانڕەوای گەلدا  هەمو بارودۆخە سیاسی و یٔابوری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەكان لەبەرچاو دەگیرێت تاكو چارەنوس و مافەكانی خۆیان تێدا بەرقەرار بچەسپێنن ،

دیموكراسی واتە هێنانە كایەی یەكسانی گشتی لە ڕێگەی یاسا بەسزادان و ڕای گشتیش بەلێپێچینەوە بەمەرجێك یاساكان هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندییە كەسی و گشتییەكاندا دروست بكات لە پێناو یٔەوەی ماف و بەرپرسیارێتی وون نەبێت و بەرژەوەندی دەسەڵات لەگەڵ بەرژەوەندی تاكەكەس و گەلدا بگونجێت ، لەسیستەمی دیموكراسی كۆمەڵگای سیاسی رێكخراوتر یٔەبێت و مرۆڤ و هێزە مەعنەوییەكانی بەرەو یٔاستێكی یەكسان و باڵاتر یٔەبات و كۆمەڵگاش لەچاوچنۆكی یٔێرادە تایبەتییەكانی پارێزراوتر یٔەكات ،یٔەمەش وادەكات دەسەڵات لە سیستەمە دیموكراسییەكەدا دوچاری هەڵە نەبێت و سەرچاوەی خۆی لەگەلەوە وەربگرێت و لەروی پێناسەو ناوەرۆكیشەوە تەنها مەبەستی بەرژەوەندی گشتی بێت ،

لەسیستەمی دیسپۆتیزمیدا كەسەرچاوەكەی بۆ دوهەزار ساڵ پێشتر یٔەگەرێتەوە دەسەڵاتەكان لەدەست چەند كەسانێكدایەو كە بەەژەوەندییە كانیان وای خواستوە كە گەل پابەندی یٔەو یاسایانە بكەن كە خۆیان دای یٔەڕێژن و هەر خۆشیان لەسەرو یٔەو یاسانەوە بڕیاری لەسەر یٔەدەن ،واتە لە سیستەمی دیسپۆتیزمیدا  هێزی جێبەجێكردن و بریار لەسەر كارپێكردنی یاساكان لەگەڵ یٔیرادەی گشتیدا یەكناگرێتەوە ،

لەهەرێمی كوردستان سیستەمی دیسپۆتیزمی وای كردوە كە بابەتی یاسا  گشتی نەبێت و دور نەبێت لە خواستی حیزب و بنەماڵەكان ،یٔەمەش وایكردوە چەمكی چاكەو یەكسانی و خۆشگوزەرانی نەهێنێتە نێو كۆمەڵگاو سیستەمێكی دیموكراسی !،كە یٔەركی بریتی بێت لە مافە سروشتی و یاساییەكان ،لەم هەرێمەی یٔێمە تاهەنوكە دەرفەت بە تاك و كۆمەڵگا نەدراوە تاوەكو لەپرۆسەیەكی دیموكراسی وەك هەڵبژاردندا بەر بەم فشارو سیستەمە مەترسیدارەدا بگرێت كە وایكردوە یاساكان تەعبیر نەبێت لە یٔیرادەی گشتی ،لەم سیستەمە دیسپۆتیزمییەی لێرەدا هەیە دادگاو دادوەرەكان بون بە یٔامرازێك بۆ بەرەنگاربونەوەی یٔازادی و دادپەروەری هاوڵاتیان نەوەك بەرەنگاربونەوەی یٔەو ستەمكاری و قۆرخكارییەی كە حیزب و بنەماڵەكان دروستیان كردوە .

یەكێك لە هۆكارەكانی بەردەوامی سیستەمە دیسپۆتیزمییەكە نەبونی یٔۆپۆزسیۆنێكی كارامەو خاوەن مۆڕاڵی سیاسییە كاتێك بەشداریكردنی هاوڵاتیان لەپرۆسەی دەنگدانی گشتیدا یٔەكەنە یٔامرازێك بۆ بەشداریكردن لەدەسەڵاتی گشتی بەڵام لە چوارچێوەی سیستەمە دیسپۆتیزمییەكە یٔەمەش لەڕێگەی گۆڕینەوەی ماف و یٔازادییەكانی كۆمەڵگا بە دەسەڵات  ،بۆیە گەشەنەكردنی عەقل و فیكری یٔێمە هاوكاتە بۆ بەردەوامی یٔەم سیستەمە دیسپۆتیزمییەو و یٔەم جۆرە لە یٔۆپۆزسیۆنانەی كە بەردەوام ڕێیان لە گۆڕانكاری و  بواری مومارەسەكردنی یٔازادییە راستییەكانیان گرتوەو نەیانتوانیوە ببنە دەسەڵاتێك كە  سنور بۆ یٔەم سیستەم و دەسەڵاتە دابنێن.