كلتوری دژه ( ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر )
:
به‌بڕوای من ڕوشنبیری ڕاسته‌قینه كه‌سێكی ڕه‌خنه گره و ڕه‌خنه له هه‌موو هه‌ڵه و چه‌وتیه‌ك ده‌گرێت كه له‌ده‌ورو به‌ری خۆی ده‌یبینێت و هه‌ستی پێ ده‌كات ، چونكه ئه‌و بیری ڕۆشنه، دیاره به‌رهه‌می بیری ڕۆشنیش بریتیه له پێشاندانی ڕێگای ڕاست به هه‌موو چین و توێژێك ، حزب ، هه‌ر ڕیكخراوێكی فه‌رمی یان نا فه‌رمی ، كۆمه‌ڵگا به گشتی ......هتد
ڕوونه كه ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیرێكی ڕه‌خنه‌گر مه‌به‌ست تێیدا ته‌نها و ته‌نها نه‌هێشتنی هه‌ڵه و چه‌وتیه‌كانه نه‌وه‌كو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی، ئه‌مه‌ش خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی ڕۆشنبیر و به‌رژه‌وه‌ندخوازه. ڕۆشنبیر مۆمێكه و خۆی ده‌توێنێته‌وه تا ده‌ورو به‌ری ڕۆشن بكاته‌وه .
ده‌كرێت ڕۆشنبیریش بوونی هه‌بێت، به‌ڵام بێ ده‌نگی هه‌لبژێرێت له‌ئاست ڕووداو و هه‌ڵه و چه‌وتیه‌كان ، به‌ڵام ئه‌وان وه‌كو ڕۆشنبرێكی ڕه‌خنه‌گر نین له ڕووی سه‌نگی مێژوویی، ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر به‌نه‌مری له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه، به‌لام ڕۆشنبیرێكی بێ ده‌نگ تا دونیا ماوه گله‌یی مێژووی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی . (ماركس) ڕه‌خنه له فه‌یله‌سوفانی پێش خۆی ده‌گرێت به‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نها له بواری تیوریدا له شته‌كان دوان، كه‌چی ئه‌م به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو كردوونی به داینه‌مۆی گۆڕانكاریه‌كان له جیهاندا . به‌و واتایه‌ی هه‌ندێ له ڕۆشنبیرانی ڕه‌خنه‌گر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌خنه‌كانیان له قاڵبێكی زانستی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له پراكتیكیشدا به‌كار بهێنرێت.
( ڕۆشنبیری ڕه‌خنه گر ) پێی وایه دوو ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه ، یه‌كه‌میان داهێنان ، دووه‌میشیان ڕیفۆڕم و هه‌میشه به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م دوو ئاراسته‌یه داده‌ڕیژێت ( داهێنان و ڕیفۆڕم ) .
كه‌واته ئه‌ركه‌كه‌ی زۆر قورسه ، چونكه له به‌رامبه‌ریدا كلتوورێكی دژه ( ڕه‌خنه ) هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك وه‌همی خستۆته ناو خه‌یاڵدان و بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵكانێك كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناهێڵن ئه‌م وه‌همانه‌یان تێك بشكێت به بیستنی حه‌قیقه‌ته‌كان هه‌روه‌كو ( نیچه ) ئه‌یڵێت . كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن ، به‌ڵام هه‌ره سه‌ره‌كیتریان ئه‌وه‌یه بۆ بالا ده‌سته‌كان به‌رژه‌وه‌ندیان تێك ده‌شكێت و بۆ عه‌وامیش وه‌هه‌مه‌كانیان .
بۆیه به هه‌موو شێوازێكی توند ڕه‌وانه ، فیكری و فیزیكی ڕووبه‌ڕووی ( ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر ) ده‌بنه‌وه .
كلتووری بۆش ( به‌تاڵ ) حه‌ز به ده‌سته مۆ كردن و به كۆیله كردن ده‌كات ، ( ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر ) یش ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نیه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كاته‌و ، چونكه مه‌حاڵه ( ڕۆشنبیری ڕه‌خنه گر ) ئازادانه نه‌ژیت و ببێته كۆیله ، بۆ ئه‌و ژیان یه‌كسانه به ئازادی ، له‌وانه‌ش ئازادی بیر‌و ڕا .
پێم وایه كلتووری ( دژه ڕه‌خنه ) له كۆمه‌ڵگه‌وه دێت نه‌وه‌كو حزبی سیاسی ، چونكه په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌ر حزبێكی سیاسی ته‌ماشا بكه‌یت وه‌كو ده‌ق ڕیگه به ئازادی و ڕه‌خنه گرتن ده‌دات ، كه‌چی له‌واقیعدا نه‌وه‌ك قبوڵیان نیه ، به‌ڵكو دژایه‌تی ( ڕه‌خنه گر ) ه‌كه‌ش ده‌كه‌ن .
ئه‌م كلتووره‌ش جیهانیه ، نموونه گه‌لێك زۆرن كه كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌گر سه‌ریان هه‌ڵداوه ( ره‌خنه‌گری سیاسی ، زانستی ، ئایینی ، مه‌زهه‌بی ..... وه‌ك ترۆتسكی ، سوكرات ، گالیلۆ ، مارتن لۆثه‌ر ، شیخ محه‌مه‌د عه‌بده ....هتد ) .
له‌ناو كوردیشدا دیسانه‌وه نموونه‌یان زۆره كه ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر له‌لایه‌ن سه‌ركرده و حزبه سیاسیه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆی كۆمه‌ڵگه‌ش نه‌خوازراو كرابن ، یان ئه‌وه‌تا گۆێیان لێ نه‌گیراوه ، یاخود گه‌یشتۆته ڕاده‌ی دژایه‌تی كردنیش . به‌داخه‌وه له مێژووی ئێمه‌ی كوردا به گوێره‌ی پێویست گوێ له ڕۆشنبیران نه‌گیراوه ، پێم وایه له پاڵ سه‌ركرده سیاسیه‌كان ده‌بوو ڕۆشنبیره ڕه‌خنه‌گره‌كانیش وجودیان هه‌بوایه هه‌روه‌كو بوونی كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ندی گه‌وره وه‌ك ( ڤۆڵتێر و ....هتد ) له شۆڕی فه‌ڕه‌نسیدا بۆ زیاتر گه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه چ له ساتی شۆڕشه‌كان و چ له كاتی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كانیش ، چونكه فه‌رامۆش كردن و پشتگوێ خستن و په‌راوێز خستنیان كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دواكه‌وتنی ژیاری ( شارستانیه‌ت ) ده‌بات ، چونكه هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تاشدا ئاماژه‌مان پێ دا كه ووتمان ڕۆشنبیر چونكه بیری ڕۆشنه ڕێگا ڕاسته‌كان پێشانی سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵگه به گشتی ده‌دات .
زۆرێك له هاوڕێكانمان نمونه‌یان به كۆمه‌ڵێك ( ڕوشنبیری ڕه‌خنه‌گر ) ی سه‌رده‌می تازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری هێنایه‌وه له ووتاره‌كانیان ، من تۆزێك دوور ده‌كه‌ومه‌وه و ده‌چمه‌وه ساڵانی ( 1800 ) ه‌كان و به‌دیاری كراویش باس له ( ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر ) مه‌زن ( حاجی قادری كۆیی ) ده‌كه‌م .
( حاجی قادری كۆیی ) زۆرترین ڕه‌خنه‌ی له كۆمه‌ڵگه كوردی گرت و زۆرترین ئامۆژگاری كردن ، دوای ئه‌وه‌ی بێ ئومێد بوو لێیان كه گوێی لێ ناگرن و قسه‌كانی فه‌رامۆش ده‌كه‌ن به‌ناچاری سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و دەڕ‌وات به‌ره‌و خاكی غه‌ریبی و ده‌چێته ( ئه‌سته‌مبۆڵ ) و ده‌ڵێت :
هه‌موو خزمی خۆمن ده‌زانم ده‌ڵێن
له بێ حورمه‌تیمان بوو ( حاجی ) هه‌ڵات
واته ئه‌و فه‌رامۆشكردن و گوێ نه‌گرتن له ڕه‌خنه‌كانی به بێ حورمه‌تی پێ كردن وه‌سف ده‌كات .
هه‌روه‌ها له بیر كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئه‌و كات دێنێته‌وه كه ئه‌وان هێشتا نه‌یانتوانیوه ئاستی به‌رزی ڕه‌خنه‌كانی بگه‌ن ، به‌ڵام ڕۆژێك دێت په‌شیمان ده‌بنه‌وه و حه‌یف و حه‌سره‌ت دایانده‌گرێت كه ئاخۆ بۆچی به قسه‌یان نه‌كرد و ده‌ڵێت :
ئه‌م قسه‌ی ئێسته عه‌یبی لێ ده‌گرن
ئه‌و ده‌مه‌ش دێ كه ئێوه بۆی ده‌مرن
( ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر) هه‌روه‌كو ووتمان به بیره ڕۆشنه‌كه‌ی داهێنانێكی فیكری ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌م داهێنانه‌ش ڕیفۆڕم ئه‌نجام بدات ، بۆیه زۆر جاریش ئاستی بیر كردنه‌وه‌كانی به‌رزتر ده‌بێت له ئاستی بیر كردنه‌وه‌ی حزب ، كۆمه‌ڵگه ..... هتد . ( سوكرات ) ده‌ڵێت : (بیركردنه‌وه‌كانم پێش بیركردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆم كه‌وتبوون ) واته پێش بیركردنه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وكاتی خۆی .