فەلسەفەی دەوڵەتداریی
:
سەردەمی تەنها پشت بەستن بە هونەر یاخود کاریزمای سەرۆک لەسەردەمی دەوڵەتی هاوچەرخدا نەماوە ، لەپاڵیدا زانستی بەڕێوەبردن دەبینرێت واتە دەوڵەت بە سیتەماتیک دەکرێت . واتە تەنها هونەری سەرۆک ، یان میزاج و ویستەکانی ناتوانن دەوڵەت بەڕێوە ببنەن ، هەرچەندە لەنێوان هەردوو سیستەمی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی جیاوازیەکی ڕێژەیی هەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە دەیان دەقی یاسایی کۆت و بەند کراون و لە بڕیاردانی هەڵە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە ، دیارە ئێمە مەبەستمان لە ووڵاتە دیموراکسیە پێشکەوتووەکانە . هەرچەندە لەنێوان هەردوو قوتابخانەی ماڕکسی و سەرمایەداری دوو بۆچوونی جیاواز هەیە سەبارەت بە دەوڵەت ، بەڵام دواجار هەموویان کۆک بوون لەسەر ئەوەی بوونی دەوڵەت واقیعە بەڵام دەبێت مافی مرۆڤی تێدا بدرێت . مەدرەسەی ئیسلامیش هەمان بۆچونیان هەیە و ئاماژە بە دەوڵەتی مەدینە دەکەن لەسەر دەمی پەیامبەری ئیسلام ، هەندێ گروپیان هاوڕان لەگەڵ دیموکراسی وهەندێکیشیان تا ئێستا هاوڕا نین لەگەڵ چەمک و مەفهومی دیموکراسی ، بەڵام پێم وایە ئەوانیش ووردە ووردە ڕازی دەبن بە دیموکراسی و چونکە تا ئێستا لە بەدیلێکی باشتر لە دیموکراسی هەستی پێ نەکراوە ، ئیسلامیەکانیش لە ووڵاتانی ئەوروپا لەژێر چەتری دیموکراس خۆشتر دەژین وەک لە ووڵاتانی خۆیان . با پرسیارێک لە خۆمان بکەین ، بپرسین ئاخۆ فەلسەفەی دەوڵەتداریەتی چیە ؟
پاساوی ڕەتکردنەوەی دەوڵەت لەلایەن مارکسیەکان ئەوەبوو دەیان گوت شەرعیەت دانی دەسەڵاتدارانە بە چەوساندنەوەی هەژاران . کەچی قوتابخانەی دیموکراسی لەبەرامبەریان وتیان ئێمە بە یاسا و فەراهەمکردنی دیموکراسی دەوڵەت لە خزمەتی خەڵکدا بێت بێ جیاوازی . پێش ئەوانیش ( ئەرستۆ ) دەڵێت : مەبەست لە زانستی سیاسەت بریتیە لە فەراهەمکردنی خۆشبەختی بۆ مرۆڤ .) ، ( کارل مارکس ) دەڵێت : ( مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە لە وجود ) لە ئایینی ئیسلامیشدا گەر وەکو نمونەیەک بۆ ئایینەکان وەری بگرین ، لە قورئاندا هاتووە دەڵێت ( ئێمە ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرتووە .... هتد ) کەواتە هەموو قوتابخانە کان لەسەر ئەوە کۆکن کە فەلسەفەی دەوڵەتداریەتی ئەوەیە خزمەتی مرۆڤ بکرێت بێ جیاوازی ، تەنانەت کاتێک کە پێناسەی کارگێڕی گشتیش دەکرێت کە بڕبڕەی بەڕێوەبردنی کاری دەوڵەتیە دەگوترێت : مەبەست تێیدا خزمەتکردنی گشتیە نەوەک بەدەست هێنای سودو قازانج .کەواتە هەروەک چۆن ئەرستۆش گوتوویەتی ، هەر سیاسەتکردنێک نەبێتە هۆی فەراهەمکردنی خۆشی و خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان ئەوە بە سیاسەتکردنێکی خراپ هەژمار دەکرێت ، ئەگەر چی لە ووڵاتانی دیموکراسی پیشکەوتوودا ڕووبەڕووی موسائەلەش دەکرێنەوە ، بەڵام بەداخەوە لە وڵاتانی جیهانی سێیەم ئەمەش نابینرێت . واتە لە ئەسڵدا دەوڵەت ئارازە و خزمەتکردنی هاوڵاتی ئامانجە . واتە ئەم جۆرە لەسیاسەتکرد هەڵدەبژێردرێت کە خزمەت بە هاوڵاتی دەکات ، دەوڵەت بارگرانی دەخاتە ئەستۆی خۆی بۆ ئەوەی باری سەر شانی هاوڵاتی سوک بکات ، واته ئەگەر دەوڵەت چ سیستەمی سسیالیستی بێت یاخود سەرمایەداری ، بەتایبەتیش سەرمایەداری ئەوروپای ڕۆژئاوا کەمتر ئەمەریکا ، دیسانەوە هەر ئەرکی دەوڵەت دەبێتەوە بە خزمەتکردن بە هاوڵاتیان کە ئەمە فەلسەفەی دەوڵەتداریەتیە تەنانەت بە پێی گۆڕانی قوتابخانە فیکریەکانیش