كەفوكوڵی گۆران و گۆرانخوازان تا یٔێرە بو!

نەشوان ئەحمەد سەعید 18/09/2020

 
لە دوای دیمانەكەی مەلا بەختیار، باسكردنی چەند روداوێكی مێژوویی، لە چوارچێوەی كتێبە نوێكەی، هەر زوو،  سەرانی گۆران و گۆرانخوازان كەوتنە پیشەی هەمیشەیی خۆیان لە تانەو تەشەر، جنێو و قسەی ناشرین، هەرچی لە زاكیرەو بەردەستیان بو، بڵاویانكردەوە. یٔەوەی  بە دەمیان هات گوتیان.

مەلا بەختیار، لەمێژووی یٔەم شۆرشە، بۆ كۆمەڵەو یەكێتیش نە كەمی كردوە نە درەنگ هاتوە، هیچ سەركردەیەكیش لەم شۆرشە بێ هەڵەو كەموكورتی نەبوە، هەڵەی مەلا بەختیاریش تەنها یٔەوە بوە كە بیروباوەری لە دەسترۆشتوەكانی یٔەو دەمی یەكێتی جیاوازتر بوە.
بە كردار چەپێكی سیكۆلار بوە، نەك تەنها بە قسە،  یٔاخر زۆر هەبون كە بە گومان بون لە بونی خواو پێغەمبەرو قوریٔانیش، بەڵام كە هاتنەوە  شارو كێكی چەوری پارەو دەسەڵاتیان بینی، كە سەرمەستی دەسەڵات بون، هەر لەبەر هەڵمەتی پۆپۆلیستی و بۆ رازی كردنی دڵی خەڵك، بونە یٔیماندارێكی سەلەفی‌و بۆ هەریسەكە  شینیان دەكرد.

یٔەوەی بڵاوبۆتەوە لە دیدارەكە، مشتێكە لە خەروارێك، بەڵام گۆرانخوازان بەپێ خاوسی خۆیان هەڵدایە یٔەو زەلكاوەی كە بە قین و تاوان و رق بۆیان نەخشێنراوە.

هێشتا زوەو كەمیش وتراوە، باسی دەیان و سەدان تاوانی تری مێژوویی ماوە كە دەرهەق بەم گەلە بەش مەینەتە بە ناوی شۆرش و كوردایەتییەوە كراوە، تەنها چاوەروانی بەسە بۆ یٔەوەی كەسانی هۆشیار تێبگەن كە یٔەوانەی خەڵكی پێیان وابو دار عەساكەی موسای هەڵگرتوەو موعجیزەی مەسیحە، چ تاوان و چ ناهەقیەكیان بەرامبەر یٔەم میللەتە كردوە.

بەم كردەوەیە، گۆرانخوازان سەلماندیان كە رق و جنێو تاكە رێكار و رێسای حزبەكەیانە و زۆری دەوێت تا بتوانن وەك مرۆڤێكی یٔاسایی بیربكەنەوە و لە راستی تێبگەن ، بێخەبەر لەوەی یٔێستا خەڵكی زۆر هۆشیارترن و یٔێستا كەس وەك ٢٠٠٩  نە شمشێریان بۆ هەڵدەگرێ و نە سەهۆڵەكەو توی مەلیكیشیان بۆ شین پۆش دەكەن، بەڵكو خەڵكی چاوەرێن لەم هەڵبژاردنە، تۆڵەی چونە سەری رەشیان لێ بكەنەوە.