تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، خولێکی رۆشنگەریی بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکاتەوە

کوردستان 05/03/2024


ئەمڕۆ 5/3/2024 لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، خولێکی (پەروەردەی رۆشنگەریی) بۆ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کرایەوە.
خولەکە کاتژمێر 10:30ی سەرلەبەیانی بە وانەیەکی مەلا بەختیار سیاسەتمەدار و رۆشنگەر دەستیپێکرد، کە دەربارەی سیاسەت و سیاسەتی هاوچەرخ بوو.
دوای بابەتەکەی مەلا بەختیار، مامۆستا هاوژین مەلا ئەمین، بابتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی  (سەرەتایەک بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفە)
هاوکات د. عومەر عەلی ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ، بابەتێکی پێشکەشی بەشداربوانی خولەکە کرد بە ناونیشانی (مەیدانخوازەکانی ئەمڕۆ و دۆزینەوەی بەهرەو تواناکان).
دوا وانەش لەلایەن د. ماجید خەلیل پیشکەشکرا بە ناونیشانی ( ئەدەب و ئەندێشەی ئازادیخوازی لەناو رەوتی رۆشنگەریی کوردیدا.)
دوای تەواوبونی وانەکان، وتاری کۆتایی لەلایەن مەلا بەختیار پێشکەشکراو و بڕوانامەش بەسەر بەشداربوەکانی خولەکەدا دابەشکرا.
زانیاریی زیاتر لەم لینکەوە دەخوێننەوە