هه‌ر به پێوه‌ری ئيسلام
ئه‌وانه‌ي قسه‌ي زبر و جنێو و ناوزڕاندن و درۆ و بوهتان و ....هتد به‌كار دێنن له ژێر ناوي ڕاده‌ربڕين و موناقه‌شه‌كردن و ڕا جياييدا ئه‌وانه‌ن كه هيچ له ئيسلام تێ نه‌گه‌يشتوون , چونكه ئه‌و ڕێبازه‌ي ئيسلام دايناوه بۆ قسه‌كردن له گه‌ڵ به‌رامبه‌ر بريتيه له پێويستي هه‌بووني شێوازێكى نه‌رم ونيان و ڕێز گرتن له به‌رامبه‌ر و دووركه‌وتنه‌وه له شێوازه نه‌خوازراوه‌كاني وه‌كو درۆكردن و ناوزڕاندن و بوهتانپێكردن و جنێودان و ...هتد پێوسته له ژياني ڕوژانه‌دا له ڕه‌فتاره‌كاندا بيانبينينه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ي ئاسووده‌ي باڵبكێشێت به‌سه‌ر ژياني كۆمه‌ڵايه‌تيدا ، ئه‌وه‌ي جوێن ده‌دات و بوهتان ده‌كات و قسه‌ي ناڕاست ده‌ڵێت و له كاتي موخاته‌به‌كردني به‌رامبه‌ره‌كاني به‌ڵگه‌ي پابه‌ند نه‌بوونيه‌تي به ئاييني ئيسلام .
چه‌ندين ده‌ق هه‌ن له قورئاني پيرۆز و فه‌رمووده‌كاني پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ( د.خ ) له‌م باره‌وه‌يه‌وه هه‌ن و چه‌ندين كتێبيشي له‌سه‌ر نووسراوه بۆ نموونه كتێبي ( ادب الحوار ) ي ( د. سه‌عد بن ناسر) و كتێبي ( ادب الاختلاف في الاسلام ) ي ( تاها جابر ئه‌لعلواني ) و ........هتد به‌ڵام من ته‌نها ئاماژه به‌م دوو ئايه‌تي قورئاني پيروز ده‌كه‌م :
1- خوداي گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : وجادلهم بالتي هي أحسن واته به باش‌ترين شێوه موناقه‌شه بكه‌ن ( سوره‌تي النحل ئايه‌تي 125)
2- خوداي گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : وقولوا للناس حسنا واته قسه‌ي باش ئاراسته‌ي به‌رامبه‌ره‌كانتان بكه‌ن و له قسه‌ي خراپ به دوور بن ( سوره‌تي به‌قه‌ره ئايه‌تي 83)