شکستی سەدر؟ یان سەرکەوتن؟

عێراق 16/07/2022


زانا رەزاق
 
 ئەوانەی سەرکردەی سیاسین یان ڕاهێنەری تۆپی پێن یان هەر کار و پیشەیەكی ترن کە مڵملانێی تێدایە، کۆمەلێک پلان ، ئامراز،  تەکتیکی هەیە بۆ ئەوەی هەر یەکەیان لە کاتی پێویست بەكاری بێنێ‌ بەڵام دەبێ ئەو سەرکردەیە یان ئەو ڕاهێنەرە بەشێوەیەک پلانەكانی  بخاتەڕوو کە نهێنیەكانی ئاشکرا نەبێت، چونکە بە ئاشکرابوونی دەكەوێتە ژێر فشارێكی دەروونی و دوور نییە بیدۆڕێنێ‌ یان شكست بهێنێ‌، بۆیە پێویستە ئەمە بە کۆمەلێک پلان و ئامراز یاری بکات هەندێکجاریش پێویستە لەنێو یارییەکانی کارتی زۆر زۆری هەبێت  بەو مانایەی لە نێو تیمەکەی تیمی تری هەبێت یانی کۆمەلێک تیم لە نێو تیمێک ، هەر لەسەر ئەو بنەمایە کۆمەلێک پلان لەنێو پلانێکدا ... 

 سەدر کەسێکە زۆر بە باشی سایکۆلۆژیای خەلکی خۆی خوێندۆتەوە دەشزانێ چ کاتێک چی دەڵێت و چ کاتێک چی دەکات، خۆی ئەوە گرنگە گرنگتر یاری کردن و سەرکەوتنە بەسەر لایەنی بەرامبەر بەڵام گرنگتر ئەوەیە بەرامبەر و نەیاری خۆی بخوێنێتەوە، لێرەدا پلانەكانی ئاشكرا دەبن و نەیتوانیوە نەیارەكانی هەڵسەنگێنێ‌ لە كاتێكدا ئەوان وڵاتە هەرێمایەتیەكان یاریان پێدەكەن و پلانیان بۆ دادەنێن، بۆیە هیچ کات هێندەی ئێستا ئامراز و پلانەکانی سەدرکەشف نین دواتر هێزێکە وەک هێزەکانی بەرامبەر نەیتوانیوە ئەوان بخوێنێتەوە، خوێندنەوەش بەو مانایەی کە چی ئەوان تەسلیم دەکات یان ڕایاندەوەستێنێت و لە جولەیان دەخات ،هەروەها هێزێکە وەکو هێزەکانی بەرامبەر هێزی پشتیوانی دەرەکی وەکو ئەوانەی بەرامبەریشی بەهێزنین کە پلان و بەرنامە و تەکتیکیدا بۆیە شکستی خواردووە، لەجیاتی بەرامبەر تەسلیم بەخۆی بکات  بەناڕاستەوخۆ ئەو تەسلیمی ئەوان بووە .

لەکۆتاییدا هەروەک چۆن لە پێکهێنانی حکومەت  شکستی خوارد ئەواش لەوەش شکست دەخوا