جەهەپە: پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەر دەکەین

کوردستان 20/05/2022

چاودێر

 

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە، ئەمڕۆ هەینی فایق ئۆزتراک، جێگری سەرۆک و وتەبێژی جەهەپە ئاماژەی بەوە کرد،پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیادا چارەسەر دەکەین.

رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لەلایەن شارەوانیی دەرینجە لە پارێزگای کۆجائەلی کە لە لایەن ئاکپارتییەوە بەڕێوە دەبرێت، کۆنسێرتی ئاینور دۆغان کە بڕیار بوو ڕۆژی 20ـی ئایار لەو شارۆچکەیە بەڕێوە بچێت، هەڵوەشایەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتەبێژی جەهەپە باسی لەوەش کرد، "ئێمە وەکو جەهەپە زۆر جار ئاشکرامان کردووە کە پرسی کورد چۆن چارەسەر دەکەین، ئێمە ئەم مژارە لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەر دەکەین."