ئەدای پەرلەمانتاران لە ماوەی ساڵێکدا
ئینستیتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان راپۆرتی ساڵانەی دەربارەی ئەدای پەرلەمانتاران بڵاوکردەوە. راپۆرتەکە ئەم زانیاریانەی خوارەوەی تۆمار کردوە:
91 ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان ئیمه‌یلیان نییه له‌سه‌ر سایتی په‌رله‌مان، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها (20) ئه‌ندام ئیمه‌یلیان هه‌یه.
75 ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان هیچ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ر سایتی په‌رله‌مان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها (36) ئه‌ندام تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیان تۆماركردووه.
سارا دڵشاد به‌كر به (194) ده‌نگی هاووڵاتیان بۆته ئه‌ندامی په‌رله‌مان
هیمداد سه‌باح بیلال به (138) ده‌نگی هاووڵاتیان بۆته ئه‌ندامی په‌رله‌مان
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌ندامی په‌رله‌مان (فاهیك كه‌مال سوغون) ته‌نها (1) یه‌ك جار قسه‌ی كردووه له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌ندامی په‌رله‌مان (سه‌عید مسته‌فا ته‌ته‌رخان ) ته‌نها (2) یه‌ك جار قسه‌ی كردووه له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌ندامی په‌رله‌مان (هه‌ژان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) ته‌نها (2) یه‌ك جار قسه‌ی كردووه له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌ندامی په‌رله‌مان (مه‌م بورهان قانع) زۆرترین كات قسه‌ی كردووه كه (1:58:12) یه‌ك كاتژمێر و په‌نجاو هه‌شت خوله‌ك و دووانزه چركه بووه.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌ندامی په‌رله‌مان (هه‌ژان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) كه‌مترین كات قسه‌ی كردووه كه (1:09) یه‌ك خوله‌ك و نۆ چركه بووه
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌ندامی په‌رله‌مان (عه‌لی حه‌مه ساڵح) (1:08:04) یه‌ك كاتژمێر و هه‌شت خوله‌ك و چوار چركه قسه‌ی كردووه.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌ندامی په‌رله‌مان (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سه‌لمان) (44:55) چل و چوار خوله‌ك و په‌نجاوپێنج چركه قسه‌ی كردووه.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (10) ده ئه‌ندامی په‌رله‌مان كه‌متر له (5) خوله‌ك قسه‌یان كردووه.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (9) نۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان واژۆیان له‌سه‌ر هیچ پێشنیازه یاسایه‌ك نه‌كردووه، كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هیچ په‌رله‌مانتارێك هیچ یادداشتێكی به‌مه‌به‌ستی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زیرێك یا هه‌ر به‌رپرسێكی تر واژۆ نه‌كردووه كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌رز بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ته‌نها (9) نۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان بیرۆكه‌یان پێشكه‌ش كردووه له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها (31) دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجامدراوه، كه سه‌رجه‌می (120:21) سه‌د و بیست كاتژمێر و بیست و یه‌ك خوله‌كی خایاندووه.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها (31) پێشنیاز و پرۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌یان بۆ كراوه.
په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌نها (19) یاسای په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام زۆرینه‌یان تا ئێستاش رێنماییان بۆ ده‌رنه‌چووه‌و نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كه ژماره‌یان (19) لیژنه‌یه، ته‌نها (221) كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد به‌كاری لیژنه‌كان و مادده‌ی په‌یره‌و و گرفته‌كانی هاووڵاتیان رێژه‌یه‌كی كه‌مه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له (2) كۆبوونه‌وه به‌شدارینه‌كردووه، پێشوازی له (50) كه‌سایه‌تی كردووه، (2) سه‌ردانی كردووه، (48) په‌یامی بڵاوكردۆته‌وه كه بریتین له (25) په‌یامی پیرۆزبایی و (16) پرسه‌نامه‌و (3) په‌یامی هاوخه‌می و (2) په‌یامی پاڵپشتی و (2) په‌یامی سوپاسنامه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، پێشوازی له (72) كه‌سایه‌تی كردووه، (13) سه‌ردانی كردووه، (29) په‌یامی بڵاوكردۆته‌وه كه بریتین له (21) په‌یامی پیرۆزبایی و (6) پرسه‌نامه‌و (2) په‌یامی هاوخه‌می.
سكرتێری په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، پێشوازی له (10) كه‌سایه‌تی كردووه، (1) سه‌ردانی كردووه، (17) په‌یامی بڵاوكردۆته‌وه كه بریتین له (13) په‌یامی پیرۆزبایی و (4) پرسه‌نامه.