لە نزیک شارۆچکەی خەبات چوار کەس کوژران
چاودێر
لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری شارەدیی رزگاری لە شارۆچکەی خەبات، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چوار کەس کوژران کە شەڕەکە لە نێوان ماڵی دوو برادا بووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری شارەدێی رزگاری لە شارۆچکەی خەباتی پارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو خێزان شەڕو ئاڵۆزی دروست بووە چوار کەس کوژراون کە سێ لە کوژراوەکان لە خێزانێکیانن و کەسێکی دیکەشیان لە خێزانەکەی دیکەیە.
کوێستان ئەحمەد، قائیمقامی شارۆچکەی خەبات، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەو کێشەیەیە ئەمڕۆی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر زەویوزار بووە، بەڵام پێشتریش کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا هەبووە.
شەڕەکە لە ئێستادا ڕاگیراوە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، قائیمقامی خەبات وتیشی، ئەو خێزانانەی شەڕەکەیان کردووە برابوون و چوار کەس لە نێویاندا کوژراوە و کەسێکیش بریندار بووە.