ئێره‌یی به ناوی ڕه‌خنه...!؟
موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر
ساڵی 1954 ڕۆمانی "ماندارا"ی سیمۆن دو بۆڤوار خه‌ڵاتی گۆنكور وه‌رده‌گرێ، له‌م ڕۆمانه سیمۆن دو بۆڤوار نێوانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌لبێر كامو به شێوه‌یه‌كی زۆر نزم كۆتایی پێده‌هێنێ، پاش ئه‌و مشتومڕه‌ی كه خۆی و سارته‌ر هه‌یانبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و، هه‌ردووكیان "فرانسی ژانسۆن" ڕاده‌سپێرن له گۆڤاری "سه‌رده‌مه نوێیه‌كان" له باره‌ی كتێبی"مرۆڤی شۆڕشگێڕ -1952" بنووسێ و ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێ. ڕه‌خنه‌كه له بنچینه‌دا لێدان بوو. ئه‌مه ده‌بێـته پچڕانی نێوانیان له‌گه‌ڵ كامو. له‌م ڕۆمانه سیمۆن دوبۆڤوار وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌یه‌ك ناوێ ئه‌لبێر كامو ده‌هێنێ كه له‌ناو پارتیزانه‌كانه‌وه هاتبێ. ئه‌م ڕه‌خنه‌یه كه زیاتر پلاره وه‌ك له ڕه‌خنه، كه‌مكردنه‌وه‌یه له نرخ و به‌های ئه‌لبێر كامو. به‌ڵام دواتر ئه‌م ڕوانینه هه‌قیقه‌تی ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وان خوێندنه‌وه‌كه‌یان دروست نه‌بووه، شتێكی تر هه‌بووه له ژێره‌وه‌ی ئه‌م ڕوانینه، ئه‌ویش ناسنامه‌ی فرانسی جه‌زایری ئه‌لبێر كامو بوو، كه له ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ری بۆرژوازیانه‌ی پاریسی به‌سه‌ختی جێگای ده‌بووه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك نه‌ریتێكی نێگه‌تیڤی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بوو، پاریسییه‌كان به سه‌ركه‌وتنه ئه‌ده‌بییه جوانه‌كان سه‌رسام بوون، وه‌ك له نموونه‌ی ئه‌لبێر كامو، له هه‌مان كاتیش ڕه‌تیان ده‌كرده‌وه چونكه هێزه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان هاتبوو، هه‌ر هیچ نه‌بوایه به ته‌وس و پلاره‌وه باسیان ده‌كرد ، ئه‌وان ئێره‌ییان به گوتار و ئه‌ده‌بی ئه‌لبێر كامو ده‌هات، ئێره‌ییان به هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه‌ی ئه‌لبێر كامو-ش ده‌هات كه به ئاشكرا دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی سیاسی و دژایه‌تی كردنی توندوتیژی خه‌باتی ده‌كرد. ئه‌مڕۆ له ئه‌ده‌بی سه‌ده‌ی بیسته‌می فرانسی له‌ناو نووسه‌رانی نه‌وه‌ی سارته‌ر و سیمۆن دو بۆڤوار ته‌نیا ئه‌لبێر كامو به لێشاو ده‌خوێندرێته‌وه، ئه‌وانی دی گه‌لێ زۆر كه‌متر. ئه‌مه‌ش زۆر شت ده‌رده‌خا.
ئه‌لبێر كامو به سه‌فه‌ر چۆته ڕۆما، له‌وێ نه‌خۆشه و كه‌وتووه، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه باس له‌و رۆمانه‌ی سیمۆن دو بۆڤوار ده‌كا:
«ڕۆژنامه‌یه‌كم ده‌كه‌وێته ده‌ست. كۆمێدیای پاریسی كه له یادم كردبوو. هێزی گۆنكور. ئه‌م جاره بۆ ڕۆمانی "ماندارا"یه. وا دیاره له‌م ڕۆمانه من پاڵه‌وانم. نووسه‌ر باس له هه‌ڵكه‌وتێك ده‌كا (به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌یه‌ك كه له‌ناو پارتیزانه‌كانه‌وه ده‌رچووه) و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه هه‌مووی هه‌ڵه و په‌ڵه‌یه، بیر و ئایدیاكان، هه‌ست و سۆز و كرده‌كان هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستراون. نووسه‌ر كرده گومانلێكراوه‌كانی ژیانی سارته‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌خشندانه خستۆته پاڵ منه‌وه. له زبڵ و خاشاكێك زیاتر نیه، بێ ویست، وه‌ك چۆن هه‌ناسه ده‌ده‌ین به چه‌شنێك وایه.
دۆخه‌كه باشتر ده‌بێ. ڕۆژه‌كه‌ی هه‌مووی هه‌وره. باران له ڕۆما ده‌بارێ و گومه‌زه‌كان باش شۆردراون و به كزی بریسكه‌یان دێ. ئێواره به ته‌نیا نان له‌لای (ف. گ.) ده‌خۆم. تایه‌كه‌م نه‌ماوه.»
ئه‌لبێر كامو. كتێبی: سه‌رنج و تێبینیه‌كان