مالکی هۆشداری لە روبەڕوبونەوەی چەکداری دەدات

عێراق 24/03/2022

نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و سەرکردە لە هاوپەیمانی چێوەی هەماهەنگی، رایگەیاند: هاوپەیمانیی سێ قۆڵی (پارتی- سەدر- سوننە) ناتوانن 220 ئەندامی پەرلەمان بۆ کۆبونەوەی رۆژی شەممە کۆبکەنەوە.

ناوبراو هۆشداریشی دا لەو فشارانەی دەخرێنە سەر هەندێ پەرلەمانتار و رایگەیاند: ئەگەر کێشەکە وا بڕاوات بەرەو روبەڕوبونەوەی چەکداری سەردەکێشێت.