پیشەگەرەكانی خولی روسیاو ئۆكرانیا دەتوانن گرێبەستەكانیان هەڵوەشێننەوە
وەرزش 08/03/2022
یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) رایگەیاند، سەرجەم یاریزانە پیشەگەرو ئیداری و راهێنەرانی خولەكانی روسیاو ئۆكرانیا دەتوانن بەشێوەیەكی كاتی گرێبەستەكانیان لەگەڵ یانەكانی ئەو دو وڵاتە هەڵوەشێننەوەو دەتوانن تا هاوینی داهاتو گرێبەستی نوێ لەگەڵ یانەیەكی تر واژو بكەن، كە نزیكەی 100 یاریزان و راهێنەر سودمەند دەبن لەو بڕیارەی فیفا
فیفا راشیگەیاندوە، ئەگەر تا ناوەڕاستی مانگی ئازار یانەكانی روسیا بەنوسراوێكی فەڕمی لەگەڵ ئەو یاریزانانە نەگەیشتنە ئەنجام، ئەوا سەرجەم ئەو یاریزانانە دەتوانن گرێبەستەكانیان تا كۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتو هەڵوەشێنەوەو پەیوەندی بەیانەیەكی ترەوە بكەن و هیچ لێپێچینەوەیەكی یاساییان لەگەڵدا ناكرێت.
پێشتر فیفا لە بڕیارێكیدا یانەكان و هەڵبژاردەی روسیای لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەدا سڕكردوە.